• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
چاوپێكه‌وتن بۆ پاڵێوراوانی‌ 3 كارمه‌ندی‌ خانه‌ی‌ ساوایان به‌ڕێوه‌ده‌چێت


پاش ڕاگه‌یاندن‌و ڕه‌خساندنی‌ هه‌لی‌ پڕكردنه‌وه‌ی‌ فۆرم، چاوپێكه‌وتن بۆ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی‌ ئه‌نجامدرا كه‌ داوایان پێشكه‌ش كردبوو بۆ وه‌رگرتنیان وه‌ك كارمه‌ند له‌ خانه‌ی‌ به‌ساوایان .
 
رۆژی‌ چورشه‌ممه‌، 13ی‌ ته‌موزی‌2016، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ لیژنه‌یه‌ك كه‌ پێكهاتبوو له‌ ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بۆ كاروباری‌ هونه‌ری‌‌و سه‌رۆكی‌ لیژنه‌و ئه‌ندامێتی‌ هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رنج حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و ئاره‌زوو غه‌فوور، لێپرسراوی‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان‌و سۆران سه‌عید، لێپرسراوی‌ به‌شی‌ پلان‌و چۆپی‌ عه‌لی‌، لێپرسراوی‌ خانه‌ی‌ ساوایان، پرۆسه‌ی‌ چاوپێكه‌وتن بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ ئه‌ندامدرا كه‌ داواكارییان پێشه‌ش كردبوو، ئه‌ندامه‌كانیش ڕۆژی‌ دوو شه‌ممه‌، 18ی‌ ته‌موز ڕاده‌گه‌یه‌نرێت .

شێوازی‌ جیاكردنه‌وه‌ی‌ فۆرمه‌كان‌و هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ش بۆ چاوپێكه‌وتن له‌سه‌ر بنه‌مای‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ خاڵ بوو به‌پێی‌ ئه‌و زانیاریی‌‌و تواناییانه‌ی‌ پێشكه‌شكاران هه‌یان بوو، هه‌روه‌ها به‌شێكی‌ نمره‌ش له‌سه‌ر ئه‌و زانیارییانه‌ ده‌بێت‌و به‌شه‌كه‌ی‌ تریش بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ لیژنه‌كه‌یه‌ .

شایانی‌ باسه‌، بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ 3 داده‌ی‌ به‌خێوكاری‌ منداڵ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌، ڕێگه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ ئاشكراو ڕه‌خساندنی‌ هه‌لی‌ وه‌ك یه‌كی‌ گرته‌به‌ر تا هه‌موو ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی‌ مه‌رجه‌كانیان تێدایه‌‌و ئاره‌زوو مه‌ندن له‌و بواره‌دا كاربكه‌ن بتوانن كێبركێ‌ بكه‌ن بۆ سودمه‌ندبوون له‌و هه‌لی‌ كاره‌ .



14/07/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.