• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ هاوبه‌ش بۆ تاوتوێكردنی‌ میكانیزمی‌ پشكنینه‌وه‌ی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌ڕێوه‌چوو


به‌مه‌به‌ستی‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ میكانیزمی‌ گونجاوو هه‌ماهه‌نگی‌ له‌ نێوان هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ته‌ندروستی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌، ئه‌مڕۆ له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ته‌ندروستی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ هاوبه‌ش به‌ڕێوه‌چوو .

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 13ی‌ ته‌موزی‌ 2016، له‌ دیوانی‌ به‌ڕێه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌، به‌ ئاماده‌بوونی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و د.حه‌مه‌ دڵشاد به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌ به‌ وه‌كاله‌ت‌و عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌ و هه‌ریه‌كه‌ له‌ د.هیوا لێپرسراوی‌ به‌شی‌ هونه‌ری‌‌و د.سه‌باح لێپرسراوی‌ لیژنه‌ ته‌ندروستییه‌كان‌و هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و شاره‌زوورو ده‌ربه‌ندیخان‌و چه‌مچه‌ماڵ‌و ڕانیه‌، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ هاوبه‌ش به‌ڕێوه‌چوو .

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر زۆرترین هه‌ماهه‌نگی‌ كرده‌وه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنی‌ پرۆسه‌ی‌ سه‌رله‌نوێ‌ پشكنینه‌وه‌ی‌ خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان‌و میكانزیزمی‌ جێبه‌جێكرنی‌ پرۆسه‌كه‌و هێنانه‌دی‌ ئامانجه‌كان به‌جۆرێك هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت ڕووبه‌ڕووی‌ كه‌مترین زه‌حمه‌ت ببنه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاوێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ جه‌ختی‌ له‌ بوونی‌ لیژنه‌كان كرده‌وه‌ له‌ نزیكترین شوێنی‌ جوگرافی‌ له‌ شوێنی‌ نیشته‌جێبوونی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی‌ نه‌بوونی‌ پسپۆڕو پارێزگاریكردن له‌ كوالێتی‌ كاره‌كه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌ ته‌ئكیدیان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وان ده‌توانن ته‌نها له‌ ناو شاری‌ سلێمانی‌ لیژنه‌كان دیاریبكه‌ن‌و ناتوانن ئه‌و پرۆسه‌ی‌ سه‌ر له‌نوێ‌ پشكنینه‌وه‌یه‌ ببه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ نه‌بوونی‌ پسپۆڕ هه‌روه‌ها به‌رده‌ست نه‌بوونی‌ شوێنی‌ گونجاوو تاقیگه‌ی‌ پێویسته‌وه‌ .

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا كۆكبوون له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی‌ پشكنینه‌كان له‌ ئاستێكی‌ به‌رزدا بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامه‌كان تا ئاستێكی‌ زۆر به‌رز جێگه‌ی‌ ڕه‌زامه‌ندی‌ هه‌موو لایه‌ك بن، هه‌روه‌ك جه‌ختیان كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ هاووڵاتیان له‌ كاتی‌ پێویستداو به‌ میكانیزمی‌ گونجاو ئاگادار بكرێنه‌وه‌ بۆ به‌شداریكردنله‌ پرۆسه‌كه‌و سه‌ر له‌نوێ‌ پرۆسه‌ی‌ پشكنینه‌وه‌دا .

جێگه‌ی‌ ئاماژه‌یه‌ كه‌ پاش فه‌رمانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران بۆ پرۆسه‌ی‌ پیاچوونه‌وه‌ به‌ لیستی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌تدا به‌مه‌به‌ستی‌ پاكسازی‌ كردن تیایدا، بریاروایه‌ له‌ ئینده‌یه‌كی‌ نزیكدا ئه‌و پرۆه‌سه‌یه‌ به‌رٍچوه‌ بچێت .



13/07/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.