سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مان سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی ده‌كات
ڕۆژی شه‌ممه، 12ی تشرینی یه‌كه‌م، سۆران عومه‌ر، سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان به هاوڕێیه‌تی عومه‌ر گوڵپی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی كرد‌و له‌وێ له‌لایه‌ن سه‌رنج حه‌مه‌سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ره‌وه پێشوازیكران‌و پاشان پێكه‌وه هه‌ر چوار خانه‌ی ساوایان‌و كوڕان‌و كچان‌و پیرانیان به‌سه‌ركرده‌وه .
له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا سۆران عومه‌ر، سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان چاوی به به‌ڕێوه‌به‌رو توێژه‌رو كارمه‌ندانی خانه‌كان كه‌وت‌و له نزیكه‌وه ده‌ستخۆشی ئاراسته كردن، هه‌روه‌ك له نزیكه‌وه گوێیان له سودمه‌ندانی خانه‌كان گرت‌و له‌به‌رانبه‌ر كێشه‌كانیانیشیاندا به‌ڵێنی به دواداچوونی پێدان .
|