عومه‌ر گوڵپی: منداڵ ئه‌مانه‌تی خوایه له‌گه‌ردنی هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌دا
به‌مه‌به‌ستی زانینی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كانی دایه‌نگه‌كان‌و ژیانی منداڵان له دایه‌نگه تایبه‌ته‌كان، به‌رێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی چه‌ند دایه‌نگه‌یه‌كی تایبه‌تی به‌سه‌ر كرده‌وه.
ڕۆژی سێشه‌ممه، 12ی ته‌موزی 2016، عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، به هاوڕێیه‌تی توێژه‌رو لێپرسراوانی هۆبه‌و به‌شه‌كانی دایه‌نگه‌كان‌و توێژینه‌وه، سه‌ردانی هه‌ردوو دایه‌نگه‌ی تایبه‌تی "به‌رزاییه‌كانی سلێمانی"و "گه‌شه" ی كرد .
ئامانجی سه‌ردانه‌كه دڵنیابوونه‌وه‌بوو له ئاستی خزمه‌تگوزاری دایه‌نگه تایبه‌ته‌كان‌و له نزیكه‌وه ئاگاداربوون بوو له‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی له‌و دایه‌نگانه پێشكه‌شی منداڵه‌كان ده‌كرێت، له‌و سه‌ردانه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌ستخۆشی له به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی هه‌ردوو دایه‌نگه‌كرد كه له ئاستێكی به‌رچاوداو به كوالێتییه‌كی به‌رز منداڵه‌كان په‌روه‌رده‌و به‌خێو ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك ڕێنمایی پێویستیشی پێشكه‌ش كردن تا ئاست‌و كوالێتی كاركردنیان به‌رزتر ببێته‌وه، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه كه نابێت هیچ دایه‌نگه‌یه‌ك كه‌مته‌رخه‌می بنوێنێت به‌رانبه‌ر ژیان‌و ته‌ندروستی‌و په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌كان، چونكه منداڵ ئه‌مانه‌تێكی خوایه له‌گه‌ردنی هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌داو پێویسته له هه‌موو شوێنێك مافه‌كانی پارێزراوبن تا ئایینده‌ی گه‌له‌كه‌مان به‌هۆی په‌روه‌رده‌و به‌خێوكردنی ڕاست‌و سه‌رده‌میانه‌ی منداڵه‌كانه‌وه ڕوون بێت.
ئامانجێكی تری سه‌ردانه‌كه بریتی‌بوو له چۆنییه‌تی دۆزینه‌وه‌ی پێوه‌رێك بۆ جیاكردنه‌وه‌و پۆلێنكردنی دایه‌نگه تایبه‌ته‌كان به‌جۆرێك هه‌ر دایه‌نگه‌یه‌ك به‌پێی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كانی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.
|