• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ چاودێریی‌ جه‌ژنیان كرد


له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی‌ جه‌ژندا به‌مه‌به‌ستی‌ هاوبه‌شی‌ خۆشییه‌كانی‌ جه‌ژن، هه‌ریه‌كه‌ له‌ سۆران عومه‌ر، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان‌و عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ ساته‌كانی‌ یه‌كه‌می‌ جه‌ژنیان به‌ڕێكرد‌و له‌گه‌ڵ منداڵ‌و به‌ساڵاچووه‌كاندا جه‌ژنیان كردو به‌شدارییان له‌ خۆشییه‌كانی‌ جه‌ژن كرد .

له‌و سه‌ردان‌و به‌شدارییه‌یاندا كه‌ له‌ ڕۆژی‌ یه‌كه‌می‌ جه‌ژنی‌ ڕه‌مه‌زانی‌ پیرۆز، 6ی‌ 7ی‌ 2016 دا بوو، سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌‌و سه‌رۆكی‌ لێژنه‌ی‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ، ژماره‌یه‌ك دیاری‌ وه‌ك جه‌ژنانه‌ به‌خشییه‌ منداڵه‌كان‌و دڵی‌ منداڵه‌كانی‌ به‌‌و جه‌ژنانه‌یه‌ خۆشكرد، هه‌روه‌ك له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ یه‌ك یه‌ك سه‌رجه‌م منداڵ‌و به‌ساڵاچووه‌كانیان له‌ خانه‌كان به‌سه‌ركرده‌وه‌‌و جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌یان لێكردن، له‌ به‌شێكی‌ سه‌ردانه‌كانیشیاندا، هه‌ردوو ناوبراوان ده‌ستخۆشییان له‌ كارمه‌ندانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ كرد كه‌ دڵسۆزانه‌ خزمه‌تی‌ منداڵ‌و به‌ساڵاچووه‌كان ده‌كه‌ن‌و له‌ هه‌موو بارودخێكی‌ له‌ كاری‌ خۆیان به‌رده‌وامن.



09/07/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.