• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت سه‌ردانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ ده‌كات


دووه‌م ڕۆژی‌ جه‌ژن‌و به‌مه‌به‌ستی‌ جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌ له‌ منداڵ‌و به‌ساڵاچووه‌كان، كاك قوباد تاڵه‌بانی‌، جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، سه‌ردانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ كرد.

سه‌عات 3.30ی‌ پاشنیوه‌ڕۆی‌ دووه‌م ڕۆژی‌ جه‌ژنی‌ ڕه‌مه‌زانی‌ پیرۆز، 7ی‌ 7ی‌ 2016، كاك قوباد تاڵه‌بانی‌، جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، سه‌ردانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ كرد، سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ صاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی‌ خانه‌كانی‌ ساوایان‌و كوڕان‌و كچان‌و به‌ساڵاچوان‌و ژماره‌یه‌ك له‌ كارمه‌ندانه‌وه‌ به‌ گه‌رمی‌ پێشوازیكرا .

له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا، جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت  سه‌ردانی‌ منداڵه‌ ساواكانی‌ كرد له‌ خانه‌ی‌ ساوایان‌ كه‌ منداڵانی‌ ته‌مه‌ن یه‌ك ڕۆژی‌ تا چوار ساڵی‌ لێیه‌و تاكه‌ شوێنێكی‌ له‌ هه‌موو هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌ ده‌توانێت منداڵ به‌شێوه‌ی‌ 24 سه‌عاتی‌ له‌و ته‌مه‌نه‌دا له‌ خۆبگرێت، پاشان سه‌ردانی‌ هه‌ردوو خانه‌ی‌ نه‌وجه‌وانانی‌ كچان‌و كوڕانی‌ كردو جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌ی‌ ئاراسته‌ كردن‌و دیاریی‌ جه‌ژنانه‌ی‌ پێشكه‌ش كردن.

دواتر سه‌ردانی‌ خانه‌ی‌ به‌ساڵاچووانی‌ كردو له‌وێش جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌ی‌ ئاراسته‌ی‌ به‌ساڵاچوو و په‌ككه‌وته‌كان كرد‌و هیوای‌ ژیانێكی‌ خۆشی‌ بۆ خواستن .

له‌ كۆتایی‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا، جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت له‌ وته‌یه‌كیدا بۆ ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندن، وێڕای‌ پیرۆزبایی‌ له‌ هاووڵاتیانی‌ كوردستان، باسی‌ له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ كرد كه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌ بووه‌ له‌ منداڵه‌ نازداره‌كان‌و به‌ساڵاچووه‌ خۆشه‌ویسته‌كان، له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌ره‌ڕای‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌، وتی‌ : " ئێمه‌ لێره‌ خزمه‌تێكی‌ باشمان بینی‌‌و منداڵ‌و به‌ساڵاچووه‌كان به‌ ڕوویه‌كی‌ خۆش‌و مه‌عنه‌ویاتێكی‌ به‌رزه‌وه‌ پێشوازییان لێكردین، ئه‌و كێشه‌و گرفت‌و داواكارییانه‌ش كه‌ لێره‌ هه‌ن هێنده‌ گه‌وره‌ نین تا نه‌توانرێت بۆیان بكرێت، بۆیه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ له‌ داهاتوودا هاوكاریان ئه‌بین‌و وه‌ڵامی‌ داواو پێداویستییه‌كانیان ده‌ده‌ینه‌وه‌ " .

هه‌ر له‌و كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌نوسییه‌دا، عومه‌ر گوڵپی‌، به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌ میدیاكانی‌ وت :" سوپاس‌و ده‌ستخۆشی‌ زۆر بۆ به‌ڕێز  كاك قوباد تاڵه‌بانی‌، جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ ئه‌و سه‌ردان‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌، بێگومان سه‌ردان‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی‌ له‌مجۆره‌ مانای‌ گه‌وره‌ی‌ هه‌یه‌ بۆ هه‌موو لایه‌ك، به‌تایبه‌ت له‌و ڕوانگه‌وه‌ كه‌ حكومه‌ت باوك‌و خه‌مخۆری‌ میلله‌ته‌، باوكیش ده‌بێت ئاگای‌ له‌ ژیانی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆی‌ بێت، به‌تایبه‌ت زیاتر ئاگای‌ له‌ ژیانی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ بێت كه‌ به‌ هه‌ر هۆكارێك ئامێزی‌ خێزان له‌ ده‌ستده‌ده‌ن، بۆیه‌ جارێكیتر سوپاسی‌ ته‌شریفهێنانی‌ به‌ڕێزیان ده‌كه‌ین‌و هاتنی‌ ئه‌وان بۆ ئێره‌ مانای‌ گه‌وره‌ی‌ هه‌یه‌"، هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ ئه‌وان به‌و توانا كه‌مه‌ی‌ هه‌یانه‌ درێغی‌ ناكه‌ن له‌ خزمه‌تكردن‌و به‌تایبه‌ت ئه‌و خزمه‌ته‌ش به‌ دڵسۆزی‌‌و خه‌مخۆری‌ كارمه‌نده‌ ماندوو نه‌ناسه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانییه‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای‌ قه‌یرانی‌ دارایی‌ دڵسۆزانه‌ كاری‌ خۆیان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی‌ به‌ هه‌وڵ‌و چاكه‌ی‌ خێرخوازاندا كه‌ ڕۆڵی‌ گه‌وره‌ی‌ هه‌بووه‌ له‌ ته‌واوكردنی‌ كه‌م‌و كورتییه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ سلێمانی‌ .


09/07/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.