په‌یامی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌وه
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه، عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی هاووڵاتیان‌و كارمه‌ندان ده‌كات، كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌وه، به‌ناوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، جوانترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان‌و سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی ده‌كه‌م، هیواخوازم خوای گه‌وره ڕۆژو و خواپه‌رستی هه‌مووانی وه‌رگرتبێت‌و ساڵی ئاینده جه‌ژن له دۆخێك‌دا بكه‌ینه‌وه كه پێشمه‌رگه‌و كوردستان سه‌ركه‌وتنی كۆتاییان به‌سه‌ر دوژمنانی گه‌لدا تۆماركردبێت‌و خه‌ڵكی كوردستانیش له خێر‌و خۆشی‌دا بژین .
هه‌روه‌ها به هه‌لی ده‌زانم پیرۆزبایی‌و ده‌ستخۆشییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی به‌رپرس‌و به‌ڕێوه‌به‌ر‌و كارمه‌ندانی سنوری به‌ڕێوه‌به‌رابه‌رایه‌تییه گشتییه‌كه‌مان بكه‌م كه دڵسۆزانه ئه‌ركه‌كانی خۆیان ڕاده‌په‌ڕێنن له خزمه‌تی هاووڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی، به‌تایبه‌ت له خزمه‌تكردنی هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت‌و به‌ساڵاچووان‌و په‌ككه‌وته‌كان‌و منداڵه نازداره‌كان‌و هه‌ژاره‌كاندا.
دووباره جه‌ژن له هه‌موو لایه‌ك پیرۆزبێت
براتان
عومه‌ر گوڵپی
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی
5ی 7ی 2016
|