• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
پێشانگایه‌كی‌ ناوازه‌ بۆ دوو خوشكی‌ دوانه‌ی‌ نابیست كرایه‌وه‌


له‌ درێژه‌ی‌ كارو چالاكییه‌ ناوازه‌كانیدا، به‌دروشمی‌ "ساتێك بۆ ده‌نگی‌ ڕه‌نگه‌كان " به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، پێشانگایه‌كی‌ تایبه‌ت بۆ دوو خوشكی‌ دوانه‌ی‌ به‌هره‌داری‌ نابیست كرده‌وه‌ .

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 29ی‌ حوزه‌یرانی‌ 2016، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ردوو به‌شی‌ پلان‌و هه‌ماهه‌نگی‌‌و پارێزگاری‌ خێزان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، له‌ كارێكی‌ ناوازه‌دا، یه‌كه‌مین پێشانگای‌ شێوه‌كاری‌ هه‌ردوو خوشكی‌ دوانه‌ی‌ نابیست، دیمه‌ن میقدادو په‌رێز میقداد له‌ هۆڵی‌ ته‌واری‌ شاری‌ سلێمانی‌ كرایه‌وه‌ .

له‌و پێشانگایه‌دا كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و بابه‌كر دڕه‌یی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ڕۆشنبیریی‌‌و دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ سلێمانی‌‌و ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سایه‌تی‌ هونه‌ری‌‌و ده‌زگاكانی‌ ڕاگه‌یاندن، ئاماده‌یبوون، تابلۆ ڕه‌نگینه‌كانی‌ هه‌ردوو گه‌نجی‌ به‌هره‌داری‌ نابیت خرانه‌ڕوو، ئاماده‌بووانیش سه‌رسوڕمانی‌ خۆیان بۆ كاره‌كانیان خسته‌ڕوو .

له‌و باره‌یه‌وه‌ عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ كه‌ ئاماده‌ی‌ پێشانگاكه‌ بوو، وتی‌ :" جێگه‌ی‌ دڵخۆشییه‌ ئێمه‌ ئه‌مڕۆ به‌هره‌و توانای‌ دووانه‌یه‌كی‌ نابیست ده‌بینین، كارێكی‌ زۆر گرنگ‌و پێویسته‌ منداڵ‌و گه‌نجانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت فه‌رامۆش نه‌كرێن‌و دامه‌زراوه‌كان‌و كۆمه‌ڵگه‌ هه‌لی‌ پیشاندانی‌ به‌هره‌و تواناكانیان بۆ بڕه‌خسێنن، بۆ ئه‌وه‌ی‌ نه‌وه‌ك بار نه‌بن به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌وه‌، به‌ڵكو به‌شداری‌ كاراش بكه‌ن له‌ پرۆسه‌ی‌ به‌رهه‌مهێنان‌و دروستكردن‌و پێشخستنی‌ وڵاتدا، ئه‌مڕۆ ئه‌م پێشانگایه‌ به‌ ته‌واوه‌تی‌ ئه‌م په‌یامه‌ی‌ خۆی‌ ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ربۆیه‌ وێڕای‌ پیرۆزبایی‌ له‌و دوو خوشكه‌ به‌هره‌داره‌، ده‌ستخۆشی‌ له‌ كارمه‌ندان‌و به‌شه‌كانی‌ پارێزگاری‌ خێزان‌و پلان ده‌كه‌م له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان كه‌ به‌و كاره‌ جوانه‌ هه‌ستاون، هیوادارم له‌ ئاینده‌دا باشتر خه‌ونی‌ منداڵانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت بهێنینه‌ دی‌ " .


 



29/06/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.