• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پێشوازی‌ له‌ تۆڕی‌ هاوبه‌شی‌ ڕێكخروه‌كانی‌ ئافره‌تان ده‌كات


به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پێشوازی‌ له‌ وه‌فدێكی‌  تۆڕی‌ هاوبه‌شی‌ ڕێكخراوه‌كان كرد، كه‌ تۆڕێكی‌ هاوبه‌شی‌ ئافره‌تانه‌و نوێنه‌رایه‌تی‌ نزیكه‌ی‌ 20 ڕێكخراوی‌ چالاك له‌ بواری‌ مافه‌كانی‌ ئافره‌تان ده‌كات .

ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌، 26ی‌ حوزه‌یرانی‌ 2016، عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بۆ كاروباری‌ هونه‌ری‌‌و ئاره‌زوو غه‌فوور، لێپرسراوی‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان‌و پرشنگ كه‌ریم، لێپرسراوی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان، پێشوازی‌ له‌ وه‌فدێكی‌ تۆڕی‌ هابه‌شی‌ ڕێكخراوه‌كانی‌ ئافره‌تان كرد به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ شه‌بۆ عه‌لی‌ عه‌سكه‌ری‌.

له‌و سه‌ردانه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ باسی‌ له‌ ئه‌ركی‌ قورسی‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی‌ حكومه‌ت‌و ڕێكخراوه‌كانی‌ ئافره‌تان كرد له‌ پاراستنی‌ مافه‌كانی‌ ئافره‌تان‌و گرنگیدا به‌ ژیان‌و تواناكانیان، به‌تایبه‌ت له‌ كاتێكدا ژماره‌ی‌ قوربانیانی‌ ئافره‌تان‌و زۆری‌ ژماره‌ی‌ سكاڵاكان‌و ته‌نگپێهه‌ڵچنین‌و كوشتن‌و جیابوونه‌وه‌ی‌ خيزان به‌پێی‌ ئاماره‌كان له‌ ساڵی‌ 2015 ڕوویان له‌ هه‌ڵكشانه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌ركی‌ زیاتر له‌سه‌ر شانی‌ ته‌واوی‌ كۆمه‌ڵگه‌ داده‌نێت.

له‌لای‌ خۆشیانه‌وه‌ وه‌فدی‌ هاوبه‌شی‌ ڕێكخراوه‌كان په‌یوه‌ندی‌ باشی‌ خۆیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ پێویست زانی‌ به‌تایبه‌ت له‌بواری‌ جێبه‌جێكرنی‌ پلان‌و به‌رنامه‌ی‌ هاوبه‌شدا .

به‌شێكی‌ دیداره‌كه‌ش ته‌رخان بوو بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ شه‌ڵته‌ری‌ داڵده‌دانی‌ ئافره‌تانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراوو كێشه‌و گرفته‌كانیان، له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌ره‌ڕای‌ شیكردنه‌وه‌یه‌كی‌ كورت له‌باره‌ی‌ كاروچالاكی‌‌و گرنترین ده‌ستكه‌وت‌و كێشه‌كانى ئه‌و ماڵه‌ی‌ ئافره‌تانه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پێشوازی‌ له‌ هه‌ر هه‌وڵێكی‌ ڕێكخراوه‌كانیش خسته‌ڕوو بۆ پێشخستن‌و باشتركردنی‌ بارودۆخی‌ ژیان له‌شه‌ڵته‌ره‌كان‌و چۆنییه‌تی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ گرفتی‌ ئافره‌تانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو .

 


27/06/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.