• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
وانه‌یه‌كی‌ ڕاهێنانی‌ كرداریی‌ بۆ كارمه‌ندانی‌ خانه‌ی‌ به‌ساڵاچووان وترایه‌وه‌

ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 17ی‌ كانونی‌ یه‌كه‌م، به‌ ئاماده‌بوونی‌ عومه‌رگوڵپی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و سه‌رنج حه‌مه‌سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و به‌ناز كه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری‌ خانه‌ی‌ به‌ساڵاچووان‌و كارمه‌ندانی‌ خانه‌، وانه‌یه‌كی‌ كرداریی‌ له‌لایه‌ن خاتوو سازان، ژنه‌ كوردی‌ دانیشتوووی‌ وڵاتی‌ سوید وترایه‌وه‌ .
له‌و وانه‌یه‌دا كه‌ سه‌عات‌و نیوێكی‌ خایاند، خاتوو سازان كه‌ 12 ساڵ ئه‌زموونی‌ كرداریی‌ هه‌یه‌ له‌ وڵاتی‌ سوید له‌و بواره‌دا، تیشكی‌ خسته‌ سه‌ر گرنگی‌‌و بایه‌خی‌ كاركردن له‌ خانه‌كانی‌ به‌ساڵاچووان‌و چۆنییه‌تی‌ خزمه‌تكردنی‌ به‌ساڵاچووان‌و په‌ككه‌وته‌كان، هه‌روه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی‌ كرداریی‌ باسی‌ ئه‌و ڕێگایانه‌ی‌ كرد كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ده‌توانرێت به‌باشترین شێوه‌ خزمه‌تی‌ به‌ساڵاچووانی‌ په‌ككه‌وته‌ بكرێت به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ ستاندارده‌ ته‌ندروستییه‌كان‌و مافه‌كانی‌ مرۆڤدا بگونجێن .
له‌ كۆتایی وانه‌كه‌دا، عومه‌ر گوڵپی‌، ده‌ستخۆشی‌ له‌ خاتوو سازان كرد بۆ وانه‌كه‌ی‌‌و دڵسۆزییه‌كه‌ی‌ بۆ خانه‌ی‌ به‌ساڵاچووان‌و هیوای‌ خواست له‌ داهاتوودا باشتر بتوانێت ئه‌زموونی‌ خۆی‌ بۆ كارمه‌ندان بگوازێته‌وه‌و خزمه‌تی‌ ئه‌م بواره‌ گرنگه‌ بكات له‌ كوردستان، هه‌روه‌ك هیوای‌ خواست به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندان توانیبێتیان سود له‌ وانه‌كه‌ وه‌ربگرن‌و له‌ كاری‌ ڕۆژانه‌یاندا له‌ خانه‌و خزمه‌تكردنی‌ به‌ساڵاچوواندا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی‌ هه‌بێت . 
.
.


03/01/2016
بابەتی زیاتر...
1
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.