به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، پێویستی به سێ داده ( به‌خێوكاری منداڵ) هه‌یه بۆ كاركردن له خانه‌ی ساوایان سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌ریتی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی، هه‌ركه‌سێك ئاره‌زوومه‌نده ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بكات:
یه‌كه‌م/ مه‌رجه‌كان:
1ـ پێویسته داواكار ته‌مه‌نی له نێوان 25 بۆ 50 ساڵیدا بێت.
2ـ ئاستی خوێندنی نابێت له‌ناوه‌ندی كه‌متر بێت.
3ـ هاووڵاتی كوردستان بێت.
4ـ دانیشتووی شاری سلێمانی بێت.
5ـ نابێت منداڵی ساوای هه‌بێـت.
6ـ توانا‌و شاره‌زایی به‌خێوكردنی منداڵی ساوای هه‌بێت‌و نه‌خۆشی درێژخایه‌نی نه‌بێت.
7ـ كارمه‌ندی حكومه‌ت نه‌بێت.
دووه‌م/ شوێن‌و كاتی كاركردن:
1ـ شوێنی كار: خانه‌ی ساوایان له به‌ڕێوه‌به‌رێتی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی له گه‌ڕه‌كی به‌كره‌جۆ .
2ـ كاتی كاركردن: شه‌وان له سه‌عات 7ی ئێواره بۆ 7ی به‌یانی.
3ـ ماوه‌ی كاركردن: هه‌فته‌ی 3 شه‌و .
سێیه‌م/ ڕێگاكانی په‌یوه‌ندی:
1ـ ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی :
سلێمانی/ گردی جۆگه، خوار ئاماده‌یی هه‌ڵكه‌وتی كوڕان.
2ـ ژماره ته‌له‌فوون : (0533230318، 0533230319، 0533230322).
3ـ ناونیشانمان له تۆڕی ئینته‌رنێت (www.socialsuli.com).
5ـ ناونیشانمان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك : @socialsuli
7ـ كاته‌كانی سه‌ردان‌و په‌یوه‌ندی: ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه ـ چوارشه‌ممه، سه‌عات 8.30 – 12.30 سه‌رله‌به‌یانی .
چواره‌م/ دوا كات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی فۆرم:
دواكات بۆ پێشكه‌شكردنی داواكاری‌و پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕم بریتییه له سه‌عات 12ی ڕۆژی چوارشه‌ممه، 29ی 6ی 2016 .
/Files/Documents/فؤرمى دادةى بةخيوكةرى مندال.pdf