• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ڕوونكردنه‌وه‌‌و ڕاگه‌یه‌نراوێك بۆ خێرخوازان‌و چاكه‌كاران


ئه‌و خێرخوازو چاكه‌كاره‌ خۆشه‌ویستانه‌ ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت هاوكاری‌‌و زه‌كات‌و خێر بگه‌یه‌ننه‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌تایبه‌ت خانه‌كانی‌ نه‌وجه‌وانانی‌ كوڕان‌و كچان‌و خانه‌ی‌ ساوایان‌و ماڵی‌ به‌ساڵاچوو و په‌ككه‌وته‌كان، ده‌توانن ڕه‌چاوی‌ ئه‌م خاڵانه‌ بكه‌ن‌و سود له‌م زانیارییانه‌ وه‌رگرن:

1ـ ده‌كرێت هاوكاری‌ به‌ گه‌یاندنی‌ ڕاسته‌وخۆی‌ بڕه‌ پاره‌ بێت كه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ لیژنه‌وه‌ وه‌رده‌گیرێت.

2ـ ده‌كرێت هاوكارییه‌كان ڕاسته‌وخۆ خێرخوازان خۆیان بیانكڕن‌و بیانهێنن، به‌ڵام زۆر گرنگه‌ پێشتر زانیاریی وه‌ربگیرێت، بۆ ئه‌وه‌ی‌ لیستی‌ پێویستییه‌كان بخرێته‌ به‌رده‌ستی‌ ئێوه‌ی‌ خێرخوازو چاكه‌كار، هه‌تا پاره‌كانتان له‌و شتانه‌دا خه‌رج بكرێت كه‌ زه‌رووره‌ت‌و پێویستی‌ خانه‌كانن.

3ـ هاوكارییه‌كان ته‌نها له‌ ڕێگه‌ی‌ لیژنه‌یه‌كه‌وه‌ وه‌رده‌گیرێن‌و له‌ سدوقی‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ داده‌نرێن‌و به‌پێی‌ یاساو ڕێنماییه‌كان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، لیژنه‌كه‌ش ڕۆژانه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ داده‌نیشێت كه‌ ده‌كه‌وێته‌ گه‌ڕه‌كی‌ به‌كره‌جۆوه‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌.

4ـ خێرخوازان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌توانن ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ یان دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ بكه‌ن بۆ كارئاسانی‌‌و هاوكاری‌‌و وه‌رگرتنی‌ زانیاریی‌.

سوپاس‌و دوعای‌ خێر بۆ ئێوه‌ی‌ خێرخوازو چاكه‌كار، كه‌ هه‌میشه‌ به‌ پشتیوانی‌‌و هاوكارییه‌كانتان كه‌لێن‌و كه‌م‌و كوڕییه‌كانتان پڕكردووه‌ته‌وه‌.

ڕێگاكانی‌ په‌یوه‌ندی‌:
1ـ ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌/ شه‌قامی‌ سه‌ره‌كی‌ گه‌ڕه‌كی‌ به‌كره‌جۆ له‌شاری‌ سلێمانی‌ .
ژماره‌ ته‌له‌فونه‌كانی‌ :(0533160337، 0533160441، 0533160442، 0533160030).
 یان دیوانی‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌/ گردی‌ جۆگه‌/ خوار ئاماده‌یی‌ هه‌ڵكه‌وتی‌ كوڕان. ژماره‌ ته‌له‌فونه‌كانی‌ (0533230318، 0533230319، 0533230322).

3ـ بۆ زانیاریی‌ زیاتر ده‌توانن سه‌ردانی‌ وێبسایتی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ بكه‌ن به‌م ناونیشانه‌: (www.socialsuli.com).

4ـ كاته‌كانی‌ سه‌ردان: ڕۆژانی‌ یه‌كشه‌ممه‌ هه‌تا چوارشه‌ممه‌، له‌ سه‌عات 8.30  ـ 12.30 سه‌رله‌به‌یانی‌ .

ڕاگه‌یاندنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌
23ی‌ 6ی‌ 2016




23/06/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.