• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
سلێمانی‌، ڕۆژی‌ جیهانی‌ پەنابەران به‌ڕێوه‌ده‌چێت

به‌بۆنه‌ی‌ ڕۆژی‌ جیهانی‌ پەنابەران، له‌ شاری‌ سلێمانی‌ ژماره‌یه‌ك چالاكی‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ڕۆژی‌ 20ی‌ حوزه‌یرانی‌ هه‌موو ساڵێك له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ ته‌رخانه‌ بۆ تیشكخستنه‌سه‌ر ژیانی‌ پەنابەران و ئاواره‌كان‌و گرفت‌و كێشه‌كانیان، به‌هۆی‌ ئه‌و شه‌ڕو گرفتانه‌ی‌ ڕوویان له‌ عێراق كردووه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ دانیشتوانی‌ شاره‌كانی‌ عێراق په‌نایان بۆ كوردستان هێناه‌وه‌و لێره‌ له‌ كه‌مپه‌كاندا داڵده‌ دراون، هه‌روه‌ها به‌هۆی‌ شه‌ڕی‌ ڕژێمی‌ سوریاوه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ هاووڵاتیانی‌ ڕۆژئاوای‌ كوردستان‌و دانیشتوانی‌ ناوچه‌ عه‌ره‌بییه‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌ش ئاواره‌ن، به‌شێك له‌و ئاوارانه‌ش نیشته‌جێی‌ شاری‌ سلێمانین، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا زۆرینه‌یان له‌ پارێزگای‌ دهۆك نیشته‌جێكراون .

به‌و بۆنه‌یه‌وه‌، به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، 20ی‌ حزه‌یرانی‌2016، عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌هاوڕێیه‌تی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ سۆران سه‌عید لێپرسراوی‌ به‌شی‌ پلان‌و هه‌ماهه‌نگی‌‌و ئاره‌زوو غه‌فوور لێپرسراوی‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان‌و سه‌رپه‌رشتیاری‌ پڕۆژی‌ هاوبه‌شی‌ پاراستنی‌ منداڵانی‌ ئاواره‌ سه‌ردانی‌ خێوه‌تگه‌یه‌كی‌ چالاكی‌ منداڵانی‌ ئاواره‌یان كرد له‌ گه‌ڕه‌كی‌ ڕاپه‌ڕینی‌ شاری‌ سلێمانی‌ كه‌ به‌شێكی‌ له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ هاوبه‌شی‌ نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ڕێكخراوی‌ یونسێف .

له‌و سه‌ردانه‌یدا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ له‌و كارو چالاكییانه‌ی‌ پرسییه‌وه‌ كه‌ بۆ منداڵانی‌ ئاواره‌ ئه‌نجامده‌درێن‌و دڵخۆشی‌ خۆی‌ به‌ كارو چالاكی‌‌و چۆنییه‌تی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ پڕۆژه‌كه‌ پیشاندا، هه‌روه‌ك له‌ وته‌یه‌كیدا سه‌ره‌ڕای‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌ ستافه‌كان بۆ كاروچالاكییه‌كانیان، هیوای‌ خواست منداڵه‌ ئاواره‌كان به‌ زوویی‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵ‌و حاڵی‌ خۆیان .

شایانی‌ باسه‌ پڕۆژی‌ پاراستنی‌ منداڵ، پڕۆه‌ژه‌یه‌كی‌ هاوبه‌شی‌ نێوا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و ڕێكخراوی‌ یونسێفه‌و تیایدا پاڵپشتی‌‌و پشتیوانی‌ منداڵانی‌ ئاواره‌و خێزانه‌كانیان ده‌كرێت‌و ڕێنمایی‌ پێویستی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ده‌روونی‌‌و یاساییان پێشكه‌شكده‌كرێت‌و به‌ دواداچوون بۆ كێشه‌كانیان ده‌كرێت، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای‌ ڕێكخستنی‌ كارو چالاكی‌‌و پڕۆژه‌ی‌ هاوینه‌ی‌ په‌روه‌رده‌یی‌‌و هونه‌ری‌‌و ته‌رفیهی‌، پڕۆژه‌كه‌ش له‌ ئێسته‌دا له‌نێو شاری‌ سلێمانی‌‌و شاره‌كانی‌ چه‌مچه‌ماڵ‌و ده‌ربه‌ندیخان تیمی‌ هاوبه‌شی‌ هه‌یه‌ . 



20/06/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.