به‌پێی ئامار‌و داتاكانی به‌شی دایه‌نگه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، له‌سنوری پارێزگای سلێمانی 141 دایه‌نگه هه‌یه‌و له ماوه‌ی ڕابردووش‌دا 8 دایه‌نگه‌ی تایبه‌ت به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه داخراون.
حه‌لیمه عه‌بدوڵڵا، لێپرسراوی به‌شی دایه‌نگه‌كان له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی له‌باره‌ی كاری دایه‌نگه‌كانه‌وه ڕایگه‌یاند: " ئێمه وه‌ك به‌شی دایه‌نگه‌كان به به‌رده‌وامی گرنگی به ئاستی خزمه‌تگوزاری دایه‌نگه‌كان ده‌ده‌ین‌و له ڕێگه‌ی لیژنه‌ی به دواداچوونه‌وه سه‌ردانی دایه‌نگه حكومی‌و ئه‌هلییه‌كان ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ك له‌پێناو پاراستنی ژیانی منداڵه‌كان‌و به‌رزی ئاستی خزمه‌تكردنی هه‌مه‌لایه‌نه‌و په‌روه‌رده‌و به‌خێوكردنی باشی منداڵه‌كاندا ڕێنمایی پێویست ده‌ده‌ینه دایه‌نگه‌كان‌و هه‌ر دایه‌نگه‌یه‌كیش كه‌م‌و كورتی تێدابێت لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین تا ئاستی داخستن، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئه‌و ڕێنماییه‌ی كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ده‌رچووه‌و كاری دایه‌نگه‌كان ڕێك ده‌خات، سوپاسیش ئاراسته‌ی دایه‌نگه باش‌و پابه‌نده‌كان ده‌كه‌ین "
له‌باره‌ی ژماره‌ی دایه‌نگه‌كان‌و جۆره‌كانیان له ئاستی پارێزگای سلێمانیدا، وتی: " له ئێستادا 141 دایه‌نگه مۆڵه‌تی كاركردنیان له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان وه‌رگرتووه كه ده‌كه‌ونه سنوری پارێزگای سلێمانی‌و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیده‌وه، له‌وانه‌ش 63 دایه‌نگه‌ی ئه‌هلی له ناو شاری سلێمانی‌و 56 دایه‌نگه‌ی ئه‌هلی له ده‌ره‌وه‌ی شار ڕێگه پێدراون كه ده‌كه‌ونه سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدو ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین‌و قه‌زاكانی چه‌مچه‌ماڵ‌و ده‌ربه‌ندیخان‌و چه‌مچه‌ماڵ‌و شاره‌زوور‌و دووكان، هه‌روه‌ك 22 دایه‌نگه‌ی حكومیش هه‌ن كه سه‌ر به وه‌زاره‌ته جیاوازه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمن‌و سه‌رجه‌میان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دایه‌نگه‌كانی سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان سه‌رپه‌رشتی‌و چاودێری هه‌مه‌لایه‌نه ده‌كرێن".
سه‌باره‌ت به جۆری سزا‌و ژماره‌ی دایه‌نگه داخراوه‌كانیش له‌ماوه‌ی ساڵێكی ڕابردوودا وتی :" 6 دایه‌نگه ئاگاداركرنه‌وه‌یان پێدراوه‌و 8 دایه‌نگه‌ش به خواستی خاوه‌نه‌كانیان‌و به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه داخراون‌و 2 دایه‌نگه‌ش به هۆی سه‌رپێچی‌و پاپه‌ندنه‌بوون به رێنماییه‌كان‌و به فه‌رمانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی داخراون ".
سه‌باره‌ت به نرخ و هه‌بوونی دایه‌نگه‌ی نموونه‌یی ئه‌و لێپرسراوه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی وتی: " به پێی رێنمایی نرخ جێگیره بۆ هه‌رمنداڵێك و خاوه‌نی دایه‌نگه ده‌توانێت بڕی 100 هه‌زار دینار وه‌رگرێت، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه پێویسته داشكاندنی له‌سه‌دا بیست بكه‌ن به‌و جۆره‌ش پێویسته تا كاتی باشبوونی بارودۆخی دارایی ته‌نها بڕی 80 هه‌زار دینار له دایك‌و باوكی منداڵ وه‌ربگیرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌كانی هه‌ر دایه‌نگه‌یه‌ك جیاوازی زۆری هه‌بێت‌و زۆر به كوالێتی‌و ستانداردێكی به‌رزتر پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و به‌خێوكردنی منداڵ‌و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان تیا به‌ڕێوه‌بچێت ئه‌وه مافی پێشكه‌شكردنی داوای زیادكردنی نرخی هه‌یه‌و له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه كه به‌فه‌رمانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دروست ده‌كرێت خه‌مڵاندنی بۆ ده‌كرێت‌و بڕیاری پێویست بۆ زیادكردنی نرخ ده‌درێت، له ئێسته‌دا ته‌نها یه‌ك دایه‌نگه له‌و ئاسته‌دایه‌و نرخه‌كه‌ی به 150 هه‌زار دینار دیاریكراوه له‌گه‌ڵ پابه‌ندی به داشكاندن، كه پێویسته له 120 هه‌زار دینار زیاتر وه‌نه‌گرێت له منداڵ، دایه‌نگه حكومییه‌كانیش ته‌نها بڕی 25 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر منداڵێك وه‌رده‌گرن" .
سه‌باره‌ت به‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی لیژنه‌ی تایبه‌تی دایه‌نگه‌كان به دواداچوونی بۆ ده‌كات، حه‌لیمه وتی : " لیژنه‌كه‌مان‌و به‌شی دایه‌نگه‌كان له هه‌موو ڕووه‌كانه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دایه‌نگه‌كان ده‌كه‌ن، وه‌ك خواردن‌و بڕو جۆره‌كانی، شوێن‌و بیناو سه‌لامه‌تی، خزمه‌تگوزاری پاك‌و خاوێنی‌و ته‌ندروستی، خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونی، شوێنی یاریی‌و پشوو و شوێنی خواردن‌و چێشتخانه، هه‌موو ئه‌وه‌ش كه په‌یوه‌ندی به ته‌ندروستی ستافی كار‌و بڕوانامه‌و ده‌سته‌به‌رییه‌وه هه‌یه، هه‌ر بوارێكی تریش كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی منداڵ‌و ژیان‌و به‌خێوكردن‌و په‌روه‌رده‌كردنێكی ته‌ندروستی منداڵه‌كاندا بێت "
به‌شی دایه‌نگه‌كان سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تییه له پارێزگای سلێمانی‌و به پێی یاسا‌و ڕێنماییه كارپێكراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركی چاودێریی‌و سه‌رپه‌رشتیكردنی منداڵ له دوای 4 مانگه‌وه تا 4 ساڵ له ئه‌ستۆی ئه‌م دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تییه، له ئێسته‌دا ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه خاوه‌نی 13 دایه‌نگه‌ی حكومییه كه 4 یان له‌نێو شاری سلێمانی‌و یه‌كی دایه‌نگه‌یه‌كیش له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدو قه‌زای شاره‌زوور‌و ڕانیه‌و قه‌ڵادزێ‌و دووكان‌و بازیان‌و چه‌مچه‌ماڵ‌و چوارتاو بازیان، له‌باره‌ی بوونی دایه‌نگه ئه‌هلییه‌كانه‌وه حه‌لیمه عه‌بدوڵڵا وتی :" بوونی ئه‌وان زۆر گرنگه‌و پێویسته حكومه‌ت پشتیوانیان بێت تا ته‌واوكاری كاری حكومه‌ت بن‌و بتوانرێت خزمه‌تگوزاری به‌خێوكردن‌و له ئه‌ستۆگرتن‌و په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونی بۆ منداڵان دابین بكرێت، كه به‌بێ دایه‌نگه ئه‌هلییه‌كان كێشه‌ی گه‌وره بۆ خێزانه‌كان دروست ده‌بێت به‌هۆی كه‌می ژماره‌ی دایه‌نگه حكومییه‌كانه‌وه" .