• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
سلێمانی، خولێك بۆ توێژه‌رانی‌ ده‌روونی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ده‌كرێته‌وه‌.

سلێمانی، خولێك بۆ توێژه‌رانی‌ ده‌روونی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ده‌كرێته‌وه‌.

له‌ چوارچێوه‌ی‌ هه‌ماهه‌نگییه‌كانی‌  به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی‌ چالاك له‌ بواری‌ ژنان ئه‌مرۆ، دووشه‌مه‌، 13ی 6 ی 2016 له‌ هۆڵی‌ بۆنه‌كانی‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ عمر عبدالله‌ گوڵپی‌، به‌رێوه‌به‌ری گشتی‌ چاودێری‌ و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌  خولێكی‌ سێ‌ رۆژه‌  له‌ ژێر ناو نیشانی‌ "توندوتیژی‌ له‌سه‌ر بنه‌مایی‌ جێنده‌ر" بۆ (20) بۆ ستافی‌ شێڵته‌ری‌ داڵده‌دانی‌ ژنانی‌ هه‌ره‌شه‌لێكراو توێژه‌رانی‌ ده‌روونی‌ و كۆمه‌لاَیه‌تی‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ له‌لایه‌ن رێكخراوی‌ (CDO)  به‌ هاوكاری  رێكخراوی‌ (UNFPA) كرایه‌وه‌.

وانه‌ی‌ خووله‌كه‌، له‌ لایه‌ن راهێنه‌ر ره‌وا ، پارێزه‌ر ده‌وترێته‌وه‌و بابه‌تی‌ خووله‌كه‌ش بریتی‌ بوو له‌ به‌رێوه‌به‌ردنی‌ كه‌یس و چۆنیه‌تی‌ مامه‌ڵه‌كردن و پێشوازیكردن له‌كه‌یس و ئاراسته‌كردنی‌ بۆ لایه‌نی‌ په‌یوه‌ندارو دروستكردنی‌ په‌یوه‌ندی‌ و متمانه‌ له‌ نێوان به‌رێوه‌ری كه‌یس و كه‌یسه‌كه‌دا تا كاتی‌ چاره‌سه‌ره‌كردنی‌ كێشه‌كه‌ی‌.

عمر عبدلله‌ گوڵپی‌، به‌رێوه‌به‌ری گشی‌ چاودێری و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ میانی‌ خووله‌كه‌دا ووته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو تێدا سوپاسی‌  هه‌ردوو رێكحراوی‌ كرد بۆ كردنه‌وه‌ی‌ خووله‌و خۆشحاله‌ خۆشی‌ ده‌ربری‌ به‌ به‌شداری توێژه‌رانی‌ ده‌روونی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ و تیشكی‌ خسته‌ سه‌ر كێشه‌كانی‌ ژنان و رۆڵی‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌ كه‌مكردنه‌وه‌و چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ژنان و ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی‌ رووده‌كه‌نه‌ شلێته‌ری‌ داڵدانی‌ ژنان و هاوكات هیوای‌ خواست ژنانی‌ رێكخراو دامه‌زراوه‌ كۆمه‌لاَتیه‌كان هه‌وڵی‌ زیاتر بده‌ن بۆ پاراستن و پێشێل نه‌كردنی‌ مافه‌كانی‌ ژنان.

بڕیاره‌ له‌ كۆتایی‌ خووله‌كه‌شدا، بڕوانامه‌ بدرێته‌ به‌شداربووه‌كانی‌ خوله‌كه‌و كردنه‌وه‌ی‌ خولی‌ له‌و جۆره‌ش به‌رده‌وامی‌ هه‌بێت. 
راگه‌یاندنی‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌.


13/06/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.