سلێمانی، خوێندكارانی نابیست به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كانی نیشتیمانی ده‌كه‌ن.
سلێمانی، خوێندكارانی نابیست به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كانی نیشتیمانی ده‌كه‌ن.
خوێندكارانی نابیست و نادووی قۆناغی نۆیه‌می بنه‌ره‌تی په‌یمانگه‌ی هیوای نابیستان به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كانی نیشتیمانی ده‌كه‌ن.
ئه‌مرۆ، چوارشه‌مه،8 ی6 ی 2016 هاوشێوه‌ی خوێندنگه ئاساییه‌كان له په‌یمانگه‌ی هیوای نابیستان پرۆسه‌ی تاقیكردمه‌وه‌كان ده‌ستیپێكرد.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، عمر عبدالله گوڵپی، به‌رێوه‌به‌ری گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی به یاوه‌ری محمد سید قادر ، سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی هۆڵی تاقیكرنه‌وه‌كانی په‌یمانگه‌ی هیوای نابیستانی به‌سه‌ركرده‌وه به‌مه‌ستی له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له چۆنیه‌تی به‌رێوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه‌كان و به‌شداری خوێنكاران و كێشه‌و گرفته‌كانیان به‌و پێیه‌ی شێوازی خوێندن له په‌یمانگه‌ی هیوای نابیستان به شێوه‌ی زمانی ئاماژه‌یه‌و جیاوازه له خوێندنگه ئاساییه‌كان به‌ڵام خوێندكارانی نابیست و نادوو به هه‌مان شێوه‌ی خوێندكارانی ئاسایی له خوێندنگه ئاساییه‌كاندا به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كانیان كردووه‌و به هه‌مان شێوازی پرسیار و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خوێندكارانی ئاسایی.
له وته‌یه‌كیدا، عمر عبداالله گوڵپی : ده‌ستخۆشی له به‌رێوه‌به‌ر و مامۆستا یان و سه‌رپه‌رشتیاری هۆڵی تاقیكرنه‌وه‌كان و مامۆستایانی چاو‌دێر كرد و هیوای خواست له ساڵی داهاتوودا هه‌ماهه‌نگیه‌كی باشتر له نێوان به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانیدا هه‌بێت له كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتیمانیدا و ڕه‌وه‌چاوی تایبه‌تمه‌ندی خوێندكارانی نابیست و نادوو بكرێت و كه‌سانی شاره‌زا له زمانی ئاماژه بكرێنه سه‌رپه‌رشتیارو چاودێری هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌كان تا خوێندكارانی نابیست و نادوو تووشی كێشه‌و گرفت نه‌بن له تێگه‌یشتن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كان.
بۆ ئه‌مساڵی خوێندنیش (11) خوێندكاری نابیست و نادوو له هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز له په‌یمانگه‌ی هیوای نابیستان به‌شداری تاقیكرده‌وه‌كانی نیشتیمانیان كردووه.
په‌یمانگه‌ی هیوای نابیستان یه‌كێكه له په‌یمانگه كه‌مئه‌ندامییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و تایبته به له خۆگرتن و په‌روه‌رده‌كردنی خوێندكارانی نابیست و نادوو ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆر خوێندكار بڕوانامه‌ی ده‌چوونیان پێده‌ده‌رێت.
راگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی.