• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی‌ ڕاپه‌ڕین به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی‌ ڕاپه‌ڕین به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، 22ی‌ كانونی‌ یه‌كه‌می‌ 2015، عومه‌ر گوڵپی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌ هاوڕێیه‌تی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ عوسمان حه‌مه‌فه‌ره‌ج به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كارگێڕی‌ دیوان‌و هیوا ڕه‌حمان له‌ به‌شی‌ یاسای‌ دیوان، دامه‌زراوه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی‌ سنوری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ڕاپه‌ڕینیان له‌ شاره‌كانی‌ ڕانیه‌و قه‌ڵادزێ‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌ . 

له‌و سه‌ردانه‌دا كه‌ ئامانج له‌ نزیكه‌وه‌ به‌سه‌ركردنه‌وه‌و ئاگابوون بوو له‌ چۆنییه‌تی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ كاری‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت‌و چاودێریی‌ خێزان‌و كێشه‌و گرفته‌كانی‌ كارمه‌ندان، سه‌ر له‌به‌یانییه‌كه‌ی‌ له‌لایه‌ن هیمداد ڕه‌فیق به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ڕاپه‌ڕین‌و ژماره‌یه‌ك له‌ كارمه‌ندانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پێشوازی وه‌فده‌كه‌ كرا، پشان به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و وه‌فدی‌ هاوڕێی‌ سه‌ردانی‌ سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی‌ كرد له‌ هۆبه‌و یه‌كه‌ جیاوازه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌‌و پاشان له‌ هۆڵی‌ كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م كارمه‌ندان كۆبوونه‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌ كارمه‌ندان كرد له‌ خزمه‌تكردنی‌ هاووڵاتیانی‌ هه‌ردوو قه‌زای‌ ڕانیه‌و قه‌ڵادزێ‌ سه‌ره‌ڕای‌ دواكه‌وتنی‌ مووچه‌و بارودۆخی‌ خراپی‌ گوزه‌رانیان، هه‌روه‌ك هیوای‌ خواست له‌ داهاتوودا دڵسۆزی‌ زیاتر به‌ خه‌رج بده‌ن له‌و بواره‌داو به‌ هه‌موو لایه‌ك‌و هه‌موو تواناكانه‌وه‌ خزمه‌تی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت‌و هه‌ژاران بكه‌ن‌و كاریان بۆ ئاسان بكه‌ن له‌ كاتی‌ ڕایكردنی‌ مامه‌ڵه‌كانیاندا .

له‌ درێژه‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌یاندا هه‌ر له‌ شاری‌ ڕانیه‌، وه‌فده‌كه‌ دایه‌نگه‌ی‌ ڕانیه‌ی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌لایه‌ن خونچه‌ موحه‌ممه‌د به‌ڕێوه‌به‌رو سه‌رجه‌م كارمه‌ندانه‌وه‌ پێشوازیكران، هه‌روه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سه‌رجه‌م هۆڵ‌و یه‌كه‌كان‌و شوێنه‌كانی‌ پاككردنه‌وه‌و خه‌وتن‌و خواردن‌و یاریی‌ منداڵه‌كانی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌و ده‌ستخۆشی‌ له‌ داده‌و كارمه‌ندان كرد كه‌ دڵسۆزانه‌ خزمه‌تی‌ منداڵه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌شی‌ دووپاتكرده‌وه‌ كه‌ ژیان‌و په‌روه‌رده‌و به‌خێوكردنی‌ منداڵان گرنگترین شتێكه‌‌و پێویست ده‌كات پێش هه‌ر شتێكی‌ تر گرنگی‌ پێبدرێت .

پاشان به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و وه‌فده‌ هاوڕێكه‌ی‌ له‌ شاری‌ قه‌ڵادزێ‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ بنكه‌كانی‌، چاودێریی‌ خێزان‌و چاودێریی‌ كه‌مئه‌ندامان‌و سه‌نته‌ری‌ پاراستنی‌ منداڵ‌و دایه‌نگه‌ی‌ قه‌ڵادزێی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌، له‌ سه‌رجه‌م دیدارو به‌سه‌ركردنه‌وه‌كاندا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌ كارمه‌ندان كردو هانیدان كه‌ سه‌ڕه‌ڕای‌ قه‌یرانه‌ جۆراوجۆره‌كان به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ كاره‌كانیان بڕوانن كه‌ خزمه‌تكردنی‌ هه‌ژاران‌و هاوڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تیابه‌ته‌و منداڵان‌و ئافره‌تانن، هه‌روه‌ك گوێی‌ له‌ كێشه‌و گرفته‌كانی‌ كارمه‌ندان گرت‌و له‌و ڕووه‌شه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌ڵێنی‌ خزمه‌تكردنی‌ دڵسۆزانه‌و بێلایه‌نانه‌و پیشه‌ییانه‌ی‌ پێدان .


03/01/2016
بابەتی زیاتر...
1
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.