مه‌راسیمێك بۆ ڕاگه‌یاندنی سیستمی به ئه‌لیكترۆنیكردنی دادگا به‌ڕێوه‌چوو
به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حكومی‌و حزبی، له هۆڵی سه‌رۆكایه‌تی دادگای سلێمانی، مه‌راسیمێكی تایبه‌ت به كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی به ئه‌لیكترۆنیكردنی دادگای سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو .
له‌و بۆنه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 4ی حوزه‌یرانی 2016دا ، هه‌موو قۆناغه‌كانی سیستمی به ئه‌لیكترۆنیكردنی دادگای سلێمانی خرایه ڕوو كه نزیكه‌ی 10 ساڵی خایاندووه‌و له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئه‌كتۆریوسی ئیستۆنییه‌وه له‌سه‌ر بودجه‌ی پارێزگای سلێمانی جێبه‌جێكراوه .
بڕیار وایه به‌هۆی ئه‌م پڕۆژه‌و سیستمه نوێیه‌وه كاری هاووڵاتیانی خێراببێت‌و بڕێكی باش له توانای ماددی‌و مرۆیی بۆ حكومه‌تی هه‌رێم بگه‌ڕێته‌وه، هه‌روه‌ك مه‌ڵبه‌ندێكی باشی زانیارییش بێت .
|