• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
سلێمانی‌، ئاهه‌نگێك منداڵانی‌ ئاین‌و نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌به‌ جیاوازه‌كان كۆده‌كاته‌وه‌


به‌بۆنه‌ی‌ 1ی‌ حوزه‌یران، ڕۆژی‌ جیهانی‌ منداڵانه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌ هاوكاری‌ ڕێكخراوی‌ یونسێف ئاهه‌نگێك بۆ منداڵانی‌ ئاواره‌و ئیشكه‌ر‌و سه‌ر به‌ ئاین‌و نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌به‌ جیاوازه‌كان له‌ناو ناو شاری‌ سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌ چوو .

سه‌رله‌به‌یانی‌ ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 1ی‌ حوزه‌یرانی‌ 2016، به‌سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ردوو به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان‌و پلان‌و هه‌ماهه‌نگی‌‌و هۆبه‌ی‌ پاراستنی‌ منداڵ له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌، ئاهه‌نگێكی‌ تایبه‌ت به‌ ڕۆژی‌ جیهانی‌ منداڵان له‌ باخی‌ گشتی‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌چوو كه‌ تیایدا منداڵانی‌ خوێندنگاكان‌و سه‌رشه‌قام‌و ئیشكه‌ری‌ ئاین‌و مه‌زهه‌ب‌و نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كان به‌ كۆمه‌ڵێك چالاكی‌ هونه‌ری‌‌و ڕۆشنبیریی‌ به‌شداربوبون .

له‌و ئاهه‌نگه‌دا كه‌ مایه‌ی‌ خۆشحاڵی‌ منداڵانی‌ به‌شداربوو بوو، ژماره‌یه‌ك چالاكی‌ جۆراوجۆری‌ هونه‌ری‌‌و ڕۆشنبیری‌ له‌لایه‌ن منداڵانه‌وه‌ پێشكه‌شكران، هه‌روه‌ك به‌شێكی‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ ته‌رخان بوو بۆ دابه‌شكردنی‌ دیاریی‌ به‌سه‌ر منداڵاندا، ئه‌وه‌ی‌ جێگه‌ی‌ بایه‌خی‌ ئاماده‌كارانی‌ ئاهه‌نگه‌كه‌و هه‌ڵسوڕێنه‌رانی‌ بوو، به‌شداری‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ منداڵانی‌ ئیشكه‌ری‌ شه‌قامی‌ ساڵم‌و مه‌وله‌وی‌ بوو له‌و ئاهه‌نگه‌و پشودانیان بوو تیایدا .


02/06/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.