• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
سلێمانی‌، چالاكییه‌كانی‌ ڕۆژی‌ جیهانی‌ منداڵان



به‌بۆنه‌ی‌ ڕۆژی‌ جیهانی‌ منداڵانه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌، به‌ ئاماده‌بوونی‌ منداڵان‌و به‌رپرسانی‌ حكومی‌‌و په‌رله‌مانی‌، ڕۆژی‌ جیهانی‌ منداڵانی‌ به‌ چه‌ند چالاكییه‌ك به‌ڕێوه‌بر .

سه‌رله‌به‌یانی‌ ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 1ی‌ 6ی‌ 2016، به‌ ئاماده‌بوونی‌ عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و د.شیركۆ حه‌مه‌ئه‌مین، گه‌شه‌ دارا حه‌فید، منیره‌ عوسمان، ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان‌و ژماره‌یه‌ك له‌ میوانان، به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌ هاوكاری‌ هۆبه‌ی‌ هونه‌ری‌‌و منداڵانی‌ خانه‌كانی‌ نه‌وجه‌وانانی‌ كوڕان‌و كچان‌و ساوایان، ڕۆژی‌ جیهانی‌ منداڵانی‌ به‌ڕێوه‌برد‌و ساتێك خه‌نده‌و خۆشی‌ خسته‌ سه‌ر لێوی‌ منداڵان .

له‌و بۆنه‌یه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو تیایدا سه‌ره‌ڕای‌ پیرۆزبایی‌ له‌ منداڵانی‌ ئاماده‌بوو، ده‌ستخۆشی‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرس‌و كارمه‌ندان‌و توێژه‌ران‌و مامۆستایانی‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كرد كه‌ سه‌ڕه‌رای‌ كێشه‌و گرفته‌كان، ئامێزیان لانه‌یه‌كی‌ ئارامه‌ بۆ منداڵان .

هه‌ر له‌و بۆنه‌یه‌دا ژماره‌یه‌ك چالاكی‌ هونه‌ری‌‌و سرودو گۆڕانی‌ تایبه‌ت به‌ یاده‌كه‌ له‌لایه‌ن منداڵانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو، گروپێكی‌ تایبه‌تیش له‌ خوێندكاران‌و مامۆستیایان‌و كۆلێجی‌ ئه‌ندازیاری‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ به‌سه‌رپه‌رشتی‌ د.سیروان ئاهه‌نگ‌و بۆنه‌كه‌یان به‌ چالاكییه‌كانیان ڕازانده‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ كۆتایی‌ بۆنه‌كه‌دا دیاری‌ به‌سه‌ر منداڵانی‌ ئاماده‌بوودا دابه‌شكرا .


01/06/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.