• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
وه‌ڵامی‌ پرسیاره‌كان له‌باره‌ی‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ته‌وه‌



بۆ وه‌ڵامی‌ ئه‌و پرسیاره‌ زۆرانه‌ی‌ په‌یوه‌ندییان به‌ مووچه‌ی‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت(كه‌مئه‌ندامان) هه‌یه‌‌و ئاراسته‌مان ده‌كرێت، عومه‌ر گوڵپی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، 31ی‌ 5ی‌ 2016 به‌مجۆره‌ وه‌ڵامی‌ ڕاگه‌یاندنه‌كانی‌ دایه‌وه‌:

+ بڕی‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ بڕیاروایه‌ بدرێت چه‌نده‌؟

_ ئه‌و بڕه‌ مووچه‌یه‌ی‌ بڕیاروایه‌ ئه‌مڕۆو سبه‌ی‌ بدرێت بڕه‌كه‌ی‌ كه‌مكراوه‌ته‌وه‌ به‌هۆی‌ قه‌یرانی‌ داراییه‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ كۆی‌ ته‌رخانكراوی‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ داراییه‌وه‌ بۆ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت .
بڕه‌كه‌ به‌مجۆره‌یه‌: ئه‌وانه‌ی‌ هیچ مووچه‌یه‌كیان نییه‌و پێشتر بڕی‌ 150 هه‌زار دیناریان وه‌رگرتووه‌ ئێسته‌ بڕی‌ هه‌شتاو نۆ هه‌زارو پێنج سه‌د (89.500 ) دینار وه‌رده‌گرن، ئه‌و هاووڵاتیانه‌شی‌ پێشتر بڕی‌ (100) هه‌زار دیناریان وه‌رده‌گرت له‌ ئێسته‌دا بڕی‌ په‌نجاو نۆ هه‌زار‌و پێنج سه‌د (59.500) دینار وه‌رده‌گرن .


+ تاكه‌ی‌ به‌مجۆره‌ به‌رده‌وام ده‌بێت؟
- له‌ ئێسته‌دا ئه‌م پاره‌یه‌ی‌ دابه‌شده‌كرێت ته‌نها هاوكاری‌ مانگی‌ یه‌كی‌ ساڵی‌ 2016 یه‌، نازانم بۆ ئاینده‌ چۆن‌و كه‌ی‌ دابه‌شده‌كرێت .


+ كه‌ی‌ دابه‌شده‌كرێت؟
- هه‌موو ئه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر فه‌رمانگه‌كانی‌ ئێمه‌یه‌ ئه‌نجامدراوه‌، لیسته‌كان ئاراسته‌ی‌ گه‌نجینه‌كان كراون، گه‌نجینه‌كان‌و پاشان بانكه‌كان كاری‌ پێویست ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ خه‌رجكردنی‌ پاره‌كانیان‌و هیوادارم له‌م 2 ڕۆژه‌ی‌ داهاتوودا بۆیان بكرێت دابه‌شی‌ بكه‌ن . بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ی‌ باشترو بۆ ئه‌وه‌ی‌ هاووڵاتیان ئه‌زیه‌ت نه‌كێشن له‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوودا سه‌ردانی‌ بانك بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ .

+ بۆچوونتان له‌باره‌ی‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ هاوكارییه‌كان؟

- ئێمه‌‌ پێمان خۆش نیه‌ هاوكارییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه‌مبكرێنه‌وه‌، ته‌نانه‌ت به‌شێك له‌ هۆكاری‌ دواكه‌وتنیشی‌ ئه‌وبوو كه‌ وه‌زاره‌تی‌ كار ڕازی‌ نه‌ده‌بوو به‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی‌، دواجار به‌ ڕێككه‌وتنی‌ ڕێكخراوه‌كانی‌ كه‌مئه‌ندامان‌و وه‌زیری‌ كار له‌ ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ی‌ پێشوو بڕیاردرا به‌مجۆره‌ بدرێت، هۆكاره‌ سه‌ره‌كیش برتییه‌ له‌وه‌ی‌ به‌هۆی‌ قه‌یرانی‌ داراییه‌وه‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ توانیویه‌تی‌ ته‌نها ئه‌و بڕه‌یه‌ دابین بكات، هیوادارین به‌ زوویی‌ دۆخه‌كه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ شوێنی‌ خۆی‌ .
ئێمه‌ كه‌ ڕۆژانه‌ ژیانی‌ كه‌مئه‌ندامان ده‌بینین، ئه‌وه‌ی‌ پێشووشمان به‌ كه‌م ده‌زانی‌ نه‌وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ ئێسته‌، هیواریین هۆكاره‌كان نه‌مێنن‌و حكومه‌ت باشتر ئاوڕ له‌ ژیانی‌ هه‌ژاره‌كان بداته‌وه‌ .



31/05/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.