سلێمانی، كه‌مئه‌ندامان له به‌رامبه‌ر نه‌دانی مووچه‌كانيان گردبوونه‌وه.
سلێمانی، كه‌مئه‌ندامان له به‌رامبه‌ر نه‌دانی مووچه‌كان گردبوونه‌وه.
ئه‌مرۆ، سێ شه‌مه،31 ی 5 ی 2016 به هۆدانه‌دانی مووچه‌كانیان ژماریه‌ك له كه‌مئه‌ندامان له‌به‌رده‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی گردبوونه‌وه.
عمر عبدلله گوڵپی، به‌رێوه‌به‌ری گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی به كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كانی راَگه‌یاند: كه داواكه‌یان ڕه‌وایه‌و مافی هه‌موو كه‌مئه‌ندامێكی راسته‌قینه‌یه مانگانه بره هاوكاری كه‌مئه‌ندامی وه‌ربگرێت به‌ڵام ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی هه‌رێمی گرتوه‌ته‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر دنه‌دان و دواكه‌وتنی مووچه هه‌یه‌و هاوكات بۆته جێگه‌ی پێداچوونه‌وه به رێژه‌ی كه‌مئه‌ندامی سه‌رجه‌م كه‌مئه‌ندامان له هه‌رێمی كوردستان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه هاوكارییه‌ی پێشتر پێیان ده‌درا.
سه‌باره‌ت به ناڕه‌زایی كه‌مئه‌ندامان له پێدانه‌وه‌یان به لیژنه‌ی پزیشكی و دایاریكردنی لێژه‌ی كه‌مئه‌ندامی گوڵپی رایگه‌یاند: كه دانانی لیژنه پزیشكیه‌كان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌بێت و هه‌وڵدراوه پزیشك و كه‌سانی پسپۆر دابنرێت تا رێژه‌ی راسته‌قینه‌ی هه‌موو كه‌مئه‌ندامێك دیاری بكرێت. بۆ داوكه‌وتنی مووچه‌كانیشیان به‌رێوه‌به‌ری گشتی هۆكاره‌كه‌ی بۆ نه‌بوونی پاره له بانه‌كه‌كان و ته‌واو نه‌بوونی لیستی ناوی كه‌مئه‌ندامان به هۆی زۆری ناوه‌كان و كه‌می كات بۆ ته‌واو بوونی لیستی ناوه‌كان گه‌رانده‌وه‌و كه‌مئه‌ندامانی دڵنیاكرده‌وه ئه‌وه‌ی په‌ویوه‌ندی به به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیه‌وه هه‌بێت له كه‌مترین كاتدا لیستی ناوه‌كان ته‌واو بكرێت و ڕه‌وانه‌ی بانكه‌كان بكرێت بۆ وه‌رگرتنی مووچه.
راگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی .
|