سلێمانی،خوێندكارانی نابیست ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان وه‌رده‌گرنه‌وه.
سلێمانی،خوێندكارانی نابیست ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان وه‌رده‌گرنه‌وه.
ئه‌مرۆ،دووشه مه 30 ى 5 2016 له مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا له په‌یمانگه‌ی هیوای نابیستان به ئاماده‌بوونی عمر عبدالله گوڵپی، به‌رێوه‌به‌ری گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی وخاتوو، ئه‌ڵوه‌ن عبدلغفور ، جێگری به‌رێوه‌به‌ری گشتی وخاتوو، ئاشتی نوری، به‌رێوه‌به‌ری چاودێری كه‌مئه‌ندامان و محمد سید قادر، سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی و كه‌س وكاری خوێندكاران ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی ئه‌مساڵی خوێندنی به‌خیشه خوێندكاره‌كانی.
سه‌ره‌تایی مه‌راسیمه‌كه، عمر عبدالله گوڵپی، به‌رێوه‌به‌ری گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی ووته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو تێدا پیرۆزبایی له خوێندكاره سه‌ركه‌وتووه‌كان كرد‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خوێندكارانه خواست له كه‌وتونه‌خوولی دووه‌م و سوپاسی به‌رێوه‌به‌رو مامۆستا و توێژه‌رو ستافی په‌یمانگه‌كه‌ی كرد بۆ هه‌وڵ و ماندوو بوونیان له‌گه‌ڵ خوێندكارانی نابیست و نادوو له هه‌مانكاتدا سووپاس و ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی دایك و باوك و كه‌س و كاری خوێندكاره‌كان كرد له هاوكاریكردنی په‌یمانگه‌كه‌و پاڵپشتیكردنی خوێندكاره‌كان.
دواتر، بڕوانامه درایه خوێندكاره‌كان و خوێندكاره یه‌كه‌مینه‌كانیش دیاریان پێدرا.
جێی باسه، په‌یمانگه‌ی هیوای نابیستان یه‌كێكه له په‌یمانگه كه‌مئه‌ندامییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ته به په‌روه‌رده‌كردن و فێركردنی خوێندكارانی نابیست و نادوو له سنوری پارێزگای سلێمانی . له قۆناغی باخچه‌ی ساوایان تا نۆیه‌می بنه‌ره‌تی تێدایه‌و به شێوازی زمانی ئاماژه وانه‌كان ده‌وترێنه‌وه‌و ساڵانه‌ژماره‌یه‌ك خوێندكاری نابیست و نادوو بڕوانامه‌یان پێده‌درێت.
راگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی.