به پێی ڕاگه‌یه‌نراوێك كه له سایتی وه‌زاره‌تی دارایی بڵاو بووه‌ته‌وه، ئه‌م هه‌فته‌یه ژماره‌یه‌ك وهزارهتو دامه‌زراوه مووچه وه‌رده‌گرن، كه یه‌كێك له‌و دامه‌زراوانه هاووڵاتیانی كه‌مئه‌ندام له وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی .
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ڕایده‌گه‌ینێت: ئه‌م هه‌فته‌یه مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته و ده‌زگایانه دابه‌ش ده‌كرێت، له‌و خشته‌یه‌دا مووچه‌و هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت (كه‌مئه‌ندامان) له ڕۆژی سێشه‌ممه 31ی 5ی 2016 دابه‌ش ده‌كرێت .
1-ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌رواری 2016/5/29 مووچه‌ی فه‌رمانده‌ی زێره‌ڤانی و هێزی ئاماده دابه‌ش ده‌كرێت.
2-ڕۆژی دوو شه‌ممه به‌رواری2016/5/30 مووچه‌ی ده‌زگای گشتی ئاسایش دابه‌ش ده‌كرێت.
3-ڕۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 2016/5/31مووچه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و مووچه‌ی (كه‌م ئه‌ندامان) سه‌ر به وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی دابه‌ش ده‌كرێت.
4- ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌رواری 2016/6/1مووچه‌ی په‌روه‌رده‌كانی (ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان) له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌ش ده‌كرێت.
5- ڕۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 2016/6/2مووچه‌ی په‌روه‌رده‌كانی (سه‌نته‌ری شاره‌كان) له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌ش ده‌كرێت.
جێی ئاماژه‌به له مانگی 8ی ساڵی پاره‌وه، هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تیابه‌ت هیچ بڕه پاره‌یه‌كیان وهنهرگرتووه كه زیاتره له 9 مانگ پاش وه‌ستانیش بۆ ئه‌و ماوه زۆره مووچه‌ی مانگی 1ی ساڵی 2016 وه‌رده‌گرن .