به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێشوازی له وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی
ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 26ی ئایاری 2016، عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرسی به‌شه‌كانی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، پێشوازی له د.موحه‌ممه‌د هاودیانی، وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و غه‌ریب پێنجوێنی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان كرد.
سه‌ردانی وه‌زیری كار‌و هاوڕێكانی بۆ شاری سلێمانی به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌ش بوو له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ڕێكخراوه‌كانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له شاری سلێمانی‌و گوێگرتن له داوا‌و گرفت‌و كێشه‌كانیان به‌تایبه‌ت كێشه‌ی دواكه‌وتنی مووچه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی ته‌رخانكراوی هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه.
له‌و دیداره هاوبه‌شه‌دا، وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی گوێی له داوای ڕێكخراوه‌كان گرت‌و ژماره‌یه‌ك به‌ڵێنی پێدان كه له چوارچێوه‌ی ئه‌رك‌و ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی كاردایه، به‌تایبه به‌ڵێنی پێدان ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه ته‌رخانه بۆ هاوكاری خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تبه بێ ڕه‌چاوكردنی ڕێژه‌ی كه‌مئه‌ندانی دابه‌ش بكرێت به‌سه‌ریاندا‌و هه‌ر كه‌مئه‌ندامێكیش به‌پێی جۆری 150 هه‌زاری یان 100 هه‌زاری له بڕه هاوكارییه‌كه‌ی كه‌مده‌كرێته‌وه، هه‌روه‌ك به‌ڵێنی پێدان له كاتی دیاریكردنی نوێنه‌ری ڕێكخراوه‌كاندا، به‌شداری بكات به‌و نوێنه‌ره‌ی ڕێكخراوه‌كان له‌سه‌ری ڕێكده‌كه‌ون بۆ به‌شداریپێكردنی له بڕیاره گرنگه‌كان‌و كاروباری په‌ویوه‌ست به خاوه‌ن پێداویستی تیابه‌ت تیایدا، له لایه‌كی تره‌وه وه‌زیر به‌ڵێنیدا پاشكۆیه‌ك بۆ ڕێنمایی ژماره 2ی ساڵی 2016ی وه‌زاره‌تی كار ده‌ربكات كه تیایدا ئه‌و كه‌مئه‌ندامانی شایسته‌ن له لیستی كه‌مئه‌نداماندا بمێننه‌وه .
|