• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
مووچه‌ی‌ كه‌مئه‌ندامان دابه‌شده‌كرێت‌و هه‌موو كه‌مئه‌ندامانیش ده‌گرێته‌وه‌ به‌بێ‌ جیاوازی‌


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 26ی‌ ئایاری‌ 2016، به‌ ئاماده‌بوونی‌ موحه‌ممه‌د هاودیانی‌، وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ فراوان‌و هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ 12 ڕێكخراوی‌ بواری‌ كه‌مئه‌ندامان‌و خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت كۆبوونه‌وه‌ .

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا د.موحه‌ممه‌د هاودیانی‌ گوێی‌ له‌ داواكاری‌‌و كێشه‌كانی‌ نوێنه‌رانی‌ ڕێكخراوه‌كان گرت‌و هه‌موو لایه‌ك به‌ په‌رۆشییه‌وه‌ باسیان له‌ چۆنییه‌تی‌ چا ره‌سه‌ری‌ گرفه‌كانیان كرد ، له‌ ئه‌نجامدا وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌ ڵێنی‌ به‌ ده‌مه‌وه‌ هاتنی‌ هه‌موو  ئه‌و داواكارییانه‌ی‌ پێدان كه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌یدا بێت، به‌تایبه‌ت هه‌موو ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر دابه‌شكردنی‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی‌ كه‌ ته‌رخانه‌ بۆ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ داراییه‌وه‌ به‌و جۆره‌ی‌ كه‌ هیچ كه‌مئه‌ندامێك بێبه‌ش نه‌بێت له‌ مووچه‌، واته‌ هه‌موو ڕێژه‌كانی‌ كه‌مئه‌ندامی‌‌و هه‌ردوو جۆری‌ 150 هه‌زاری‌‌و 100 هه‌زاری‌ بیانگرێته‌وه‌ به‌پێی‌ ئه‌و بڕه‌یه‌ی‌ ده‌یانگرێته‌وه‌ . 

بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ كار ده‌كات بۆ ئاراسته‌كردنی‌ لیسته‌كان بۆ وه‌زاره‌تی‌ كارو به‌و هیوایه‌ی‌ به‌ زووترین كات مووچه‌كانیان بۆ خه‌رج بكرێت .

هه‌مزه‌ مه‌غدید، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی راگه‌یاند "له‌ئێستادا بڕیاردراوه‌ به‌راگرتنی ئه‌و بڕیاره‌ی‌ كه‌ پێشتر بڕینی‌ موچه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌كه‌مئه‌ندامانی ده‌گرته‌وه‌، تاوه‌كو ئه‌وكاته‌ی ئه‌و لیژنه‌یه‌ دروستكراوه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و وردبنیكردنی كه‌مئه‌ندامان كاره‌كانی ته‌واو ده‌كه‌ن".

به‌ڕێوبه‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی رونیكرده‌وه‌ "وه‌زاره‌تی دارایی بڕێك پاره‌ی ته‌رخانكردووه‌ بۆ موچه‌ی كه‌مئه‌ندامان بۆیه‌ به‌یه‌كسانی به‌سه‌ریاندا دابه‌شده‌كرێت، بۆ نمونه‌ پێشتر موچه‌ی 150 هه‌زار دینار و 100 دیناریان هه‌بوو، به‌ڵام له‌ئێستادا كه‌متر له‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ده‌درێت به‌هه‌ر كه‌سێكیان".
عومه‌ر كه‌ریم، سه‌رۆكی یه‌كێتی كه‌مئه‌ندامی كوردستان به‌خه‌ندانی راگه‌یاند "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، له‌گه‌ڵ وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كۆبوینه‌ته‌وه‌و بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕینی موچه‌ی كه‌مئه‌ندامانیدا، هه‌رچه‌نده‌ گرفت له‌جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانه‌".

وتیشی "وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆچونی زۆرباش به‌رامبه‌ر كه‌مئه‌ندامان و بڕیاریدا به‌هه‌مان شێوه‌ی سیستمی پێشو موچه‌ دابه‌شده‌كرێت، به‌ڵام به‌پێی بڕیاری لیژنه‌ی رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان موچه‌ی هه‌موو كه‌مئه‌ندامان كه‌مده‌كرێته‌وه‌ بۆ نیوه‌".

شایانی‌ باسه‌ ئه‌گه‌رچی‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ پێی‌ خۆش نییه‌ هیچ بره‌ پاره‌یه‌ك له‌ كه‌س كه‌مبكرێته‌وه‌، به‌ڵام به‌پێی‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی‌ كه‌ كه‌مكراوه‌ته‌وه‌ له‌ كۆی‌ بڕی‌ مووچه‌ی‌ كه‌مئه‌ندامان، كه‌مئه‌ندامانیش مووچه‌كانیان كه‌مده‌بێته‌وه‌ .


26/05/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.