• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بۆنه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ كۆتایی‌ ساڵی‌ خوێندن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان به‌ڕێوه‌چوو


ساڵانه‌ له‌ په‌یمانگه‌ كه‌مئه‌ندامیه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی كارو كاروكۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك خوێندكاری  كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت بڕوانامه‌یان پێده‌ردێت.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، ئه‌مرۆ،سێ‌ شه‌مه‌ 24  ی ئاياری 2016 په‌یمانگه‌ی‌ ڕووناكی‌  بۆ نابینایان له‌ شاری سلێمانی له‌ مه‌راسیمێكی‌ تایبه‌تدا به‌ ئاماده‌بوونی عمر عبدالله‌ گوڵپی‌، به‌رێوه‌به‌ری گشتی چاودێری و گه‌شه‌ پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی و خاتوو، ئاشتی نوری ، به‌رێوه‌به‌ری چاودێری كه‌مئه‌ندامانی سلێمانی ئه‌نجامی خوێندنی ئه‌مساڵی‌ به‌خشیه‌ خوێندكاره‌كانی.

له‌سه‌ره‌تایی‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا، عمر عبدالله‌ گوڵپی‌، به‌رێوه‌به‌ری گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی ووته‌یه‌كی پێشكه‌شكردوو تێدا پیرۆزیایی‌ له‌ خوێندكارانكرد بۆ برینی قۆناغێكی‌ نوێی‌ خوێندن و هیوای‌ خواست به‌رده‌وامی بده‌ن به‌ پرۆسه‌ی‌ خوێندنه‌كه‌یان و هاوكات سوپاسی‌ به‌رێوه‌به‌رو مامۆستا و توێژه‌رو چاودێره‌كانی كردو رۆڵ و دڵسۆزی‌ و ماندوونه‌بونیانی به‌رزنرخاند له‌ په‌روه‌رده‌كردنی خوێندكارانی نابیناو پێگه‌یاندنیان وه‌ك هه‌ر خوێندكارێكی ئاسایی‌.
دواتر، بڕوانامه‌نامه‌ی‌ ده‌رچوون و دیاری‌  به‌خشرایه‌ خوێندكاره‌كان كه‌جێی‌ خۆشحاڵییه‌ سه‌رجه‌م خوێندكاره‌كانی په‌یمانگه‌ی رووناكی بۆ ئه‌مساڵی‌ خوێند سه‌ركه‌وتوو بوون پێیان ناوه‌ته‌ قۆناغێكی‌ نوێی‌ خوێندن هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا هه‌ر یه‌ك له‌ مامۆستا، شه‌وبۆمحمد و مامۆستا، عوسمان عبدالكريم   وه‌ك دوو مامۆستایی‌ دێرین و ماندوویی‌ په‌یمانگه‌ خه‌ڵاتكران پاشان به‌ گرتنی وێنه‌ی یادگاری خوێندكاران و مامۆستایان كۆتایی‌ به‌ مه‌راسیمه‌كه‌ هات.

په‌یمانگه‌ی ڕووناكی‌ بۆ نابینابینایان، په‌یمانگه‌یه‌كی‌ تایبه‌ته‌ به‌ فێركردن و په‌روه‌رده‌كرنی خوێندكارانی نابینا له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی كه‌ شێوازی‌ خوێندن له‌م په‌یمانگه‌یه‌دا به‌ شێوه‌ی‌ نوسینی برایله‌و له‌ قۆناغی یه‌كه‌م تا نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تی تێدایه‌و ساڵانه‌ ژماره‌یه‌ك خوێندكار بروانامه‌یان پێده‌رێت و دواتر ده‌توانن درێژه‌ به‌ خوێندن بده‌ن تا ئاستی‌ خوێندنی‌ باڵا.

راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌ چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی.


24/05/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.