• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
یه‌كه‌مین دیداری‌ یه‌كه‌ی‌ ڕاوێژكاری‌ خێزانی‌ تایبه‌ت به‌ قوربانیانی‌ چه‌كی‌ كیمیایی‌ به‌ڕێوه‌چوو


له‌ چوارچێوه‌ی‌ دیداری‌ خانه‌واده‌ی‌ قوربانیانی‌ چه‌كی‌ كیمیایی‌ به‌ تایبه‌ت ئه‌و خێزانانه‌ی‌ چاوه‌ڕێی‌ منداڵه‌ ونبووه‌كانیان ده‌كه‌ن‌و ئه‌و منداڵانه‌ش پاش 28 ساڵ گه‌ڕانه‌وه‌ ئامێزی‌ خانه‌واده‌كانیان، ئه‌مڕۆ یه‌كه‌مین چالاكی‌ له‌ شاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هید‌و له‌ هۆڵی‌ ڕێكخراوی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ قوربانیانی‌ كیمیاییبارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هید به‌ڕێوه‌چوو . 

سه‌رله‌به‌یانی‌ ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌، 23ی‌ ئایاری‌2016، به‌ ئاماده‌بوونی‌ ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بۆ كاروباری‌ هونه‌ری‌‌و سالار فه‌تاح، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ شاره‌زوور‌و ئاره‌زوو غه‌فوور، لێپرسراوی‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان‌و ئاراس ناسر، لێپرسراوی‌ هۆبه‌ی‌ توێژینه‌وه‌‌و پشتیوان موحه‌ممه‌د، لێپرسراوی‌ هۆبه‌ی‌ پاراستنی‌ منداڵ‌و جیهاد كه‌ریم، لێپرسراوی‌ هۆبه‌ی‌ چاودێریی‌ خێزان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هید و لوقمان عه‌بدولقادر، سه‌رۆكی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ قوربانیانی‌ كیمیاییبارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هید یه‌كه‌مین دیداری‌ یه‌كه‌ی‌ ڕاوێژكاری‌ تایبه‌ت به‌ قوربانیانی‌ چه‌كی‌ یمیایی‌ له‌ شاری‌ هه‌ڵه‌جه‌ی‌ شه‌هید به‌ڕێوه‌چوو .

له‌و دیداره‌دا كه‌ زیاتر له‌ كاتژمێرو نێوێكی‌ خایاند، ئاماده‌بووان ڕاوێژی‌ پێویستیان بۆ خانه‌واده‌ ئاماده‌بووه‌كان‌و خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ك هه‌موو لایه‌ك گفتوگۆیان له‌باره‌ی‌ كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ده‌روونییه‌كانیان كردوو له‌ باره‌یه‌وه‌ بڕیاروایه‌ گفتوگۆو پرس‌و ئاڵوگۆڕكرنی‌ بیروڕا به‌رده‌وام بێت له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ ئازارو گرفته‌كانی‌ كه‌س‌و كاری‌ قوربانیان‌و منداڵه‌ ونبووه‌كان‌و ئه‌و منداڵانه‌شی‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ باوه‌شی‌ خانه‌واده‌كانیان . 


23/05/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.