سلێمانی، خوولی هۆشیاری زیانه‌كانی ماده هۆشبه‌ره‌كان ده‌كرێته‌وه
ئه‌مرۆ دووشه‌مه، 23ی ئایاری2016، عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێوگای سلێمانی به هاوڕێیه‌تی پرشنگ كریم، لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی دیوان، به‌شداریانكرد له مه‌راسیمێكی تایبه‌تی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی گه‌ورانی سلێمانی كه بۆ راگه‌یاندنی خولێكی سێ رۆژه بوو له ژێر ناونیشانی " زیانه‌كانی ماده هۆشبه‌ره‌كان" كه به‌هاوكاری سه‌نته‌رو كلینیكی راوێژكاری د.ئه‌فرام موحه‌ممه‌د ده‌كرێته‌وه.
خوله‌كه تایبه‌ت بوو به سزادراوانی چاكسازی گه‌ورانی سلێمانی‌و به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عیراق‌و كوردستان‌و پسپۆران‌و توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و مامۆستایانی ئاینی‌و ژماره‌یه‌ك میوان به‌ڕێوه‌چوو .
له سه‌ره‌تای مهراسیمهداكهدا چه‌ند وته‌یه‌ك پێشكهشكرانو دواتر له رێگه‌ی ئامێری داتاشۆوه ئه‌رشیفی چالاكی‌و كاره‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی نمایشكران، پاشان له لایه‌ن د.ئه‌فرام موحه‌ممه‌ده‌وه كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر ماده‌ی هۆشبه‌رو زیانهكانیو رێگری له به‌كارهێنانیان به داتا‌و ئامار بۆ ئاماده‌بووان خرایه‌ڕوو.
جێی باسه، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی گه‌ورانی سلێمانی، به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تیه سه‌ر به وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و له ئێستادا زیاتر له هه‌زار سزادراوی له خۆگرتووه كه 250 سزادراویان بازرگان‌و به‌كارهێنه‌ری ماده‌ی هۆشبه‌رن.
ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێوگای سلێمانی
|