به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هیوای خواست له داهاتوودا هیچ نه‌خۆشێكی تالاسیمیامان نه‌بێت .
هیوای خواست له داهاتوودا هیچ نه‌خۆشێكی تالاسیمیامان نه‌بێت:
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌شداری له ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی تالاسیمیای سلێمانی ده‌كات
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 16ی كانونی یه‌كه‌م، عومه‌ر گوڵپی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێیی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی به‌شداریكرد له نۆزده‌هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی تالاسیمیای سلێمانی .
له‌و بۆنه‌یه‌دا كه ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان‌و سه‌رۆك‌و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و به‌رپرسانی حكومی‌و حزبی ئاماده‌یبوون، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چه‌پكه گوڵی پیرۆزبایی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵه‌كه كرد‌و هیوای خواست دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان باشتر به هانای نه‌خۆشانی تالاسیمیاوه بچن‌و هاووڵاتیانش وه‌ك هه‌میشه میهره‌بانانه‌تر به خه‌می نه‌خۆشانه‌وه بن، هه‌روه‌ك ئومێدی خواست پلانه ته‌ندروستییه‌كان ببنه هۆی بنه‌بڕكردنی نه‌خۆشی تالاسیمیا له كوردستان له داهات
|