تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵ له په‌یمانگاكانی وه‌زاره‌تی كار به‌ڕێوه‌ده‌چن
وێنه: دیمه‌نی به‌ڕێوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵ له په‌یمانگای هیوای نابیستان له شاری سلێمانی
هاوشێوه‌ی په‌یمانگاو خوێندگاكانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵیش له په‌یمانگاكانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له شاره‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چن‌و بریاروایه له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆتایی به پرۆسه‌ی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كان بێت .
شایانی باسه له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، هاوشێوه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به هاوكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، په‌یمانگای تایبه‌ت به خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تی هه‌یه كه تیایدا پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت‌و منداڵان له‌لایه‌ن ستافی شاره‌زاو ڕاهێنراوه‌وه وانه ده‌خوێنن‌و فێرده‌بن‌و په‌روه‌رده ده‌كرێن، وه‌ك په‌یماننگاكانی هیوای نابیستان‌و ڕووناكی نابینایان‌و هانا بۆ په‌روه‌رده‌ی مێشك .
|