• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ئاگادارییه‌ك له‌باره‌ی‌ مووچه‌ی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ته‌وه‌


ئاگاداری‌ هاووڵاتیانی‌ به‌ڕێزی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت (كه‌مئه‌ندامان) ده‌كه‌ینه‌وه‌، ئه‌وانه‌ی‌ ده‌یانه‌وێت بزانن ناویان له‌ لیستی‌ مووچه‌و هاوكاریدا هه‌یه‌ یان نا، كه‌ زانیارییه‌كان له‌باره‌ی‌ مووچه‌وه‌ به‌مجۆره‌یه‌: 

1ـ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ كه‌مئه‌ندامیان له‌سه‌رو له‌ سه‌دا 65 ه‌و هیچ مووچه‌یه‌كی‌ تریان نییه‌، واته‌ بڕی‌ هاوكارییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌یان (150) هه‌زار دیناره‌، لیستی‌ ناوه‌كانیان هاتووه‌ته‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمان‌و له‌لای‌ ئێمه‌وه‌ ئه‌مڕۆ كاری‌ پێویستیان بۆ ده‌كرێت‌و دواتر سه‌ردانی‌ شوێنه‌كانی‌ وه‌رگرتنی‌ مووچه‌كانیان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌، بانك یان ئه‌و شوێنه‌ی‌ مووچه‌یان لێ وه‌رگرتووه‌ .

2ـ بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ركه‌سێك بزانێت ناوی‌ له‌‌و لیستی‌ مووچه‌و هاوكارییه‌دا هه‌یه‌ یان نا، ده‌توانێت ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ سلێمانی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی‌ تری‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بكات له‌شارو شارۆچكه‌كان بۆ وه‌رگرتنی‌ زانیاریی‌ .

3ـ ئه‌مڕۆ 18ی‌ 5ی‌ 2016 لیستی‌ ناوه‌كان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ ئاراسته‌ی‌ گه‌نجینه‌كان ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی‌ ئه‌نجامدانی‌ كاری‌ پێویست بۆ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌كانیان .

ڕاگه‌یاندنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ 
18ی‌ 5ی‌ 2016



18/05/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.