• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ئه‌مڕۆ به‌ فه‌رمی‌ هه‌ردوو دایه‌نگه‌ی‌ به‌ختیاری‌‌و چوارباخ كرانه‌وه‌


به‌ ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی‌ حكومی‌‌و به‌ تێچووی‌ زیاتر له‌ 2 ملیار دینار‌و له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی‌ وه‌به‌رهێنان، له‌ ئاهه‌نگێكدا هه‌ردوو دایه‌نگه‌ی‌ به‌ختیاری‌‌و چوارباخ به‌ فه‌رمی‌ كرانه‌وه‌ .

ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌، 16ی‌ ئایاری‌ 2016، به‌ ئاماده‌بوونی‌ گه‌شه‌ دارا حه‌فید، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ كاروباری‌ باری‌ كۆمه‌ڵایه‌یتی‌ له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان‌و د.ئاسۆ فه‌ره‌یدون، پارێزگاری‌ سلێمانی‌‌و د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسان‌و كارمه‌ندان‌و به‌ڕێوه‌به‌ران له‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و فه‌رمانگه‌كانی‌ حكومه‌ت، هه‌ردوو دایه‌یه‌نگه‌ی‌ به‌ختیاری‌‌و چوارباخ  به‌ ڕووی‌ منداڵه‌ نازداره‌كاندا به‌ فه‌رمی‌ كرانه‌وه‌ .

له‌و بۆنه‌یه‌دا وته‌ی‌ به‌خێرهاتن له‌لایه‌ن سه‌رنج حه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ پێشه‌شكرا، دواتر عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شك كرد، له‌ وته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی‌ به‌ ڕۆڵ‌و قاره‌مانێتی‌ پێشمه‌رگه‌ كرد له‌ شه‌ری‌ تیرۆریستان‌و شكاندنی‌ هێزی‌ دوژمنه‌كانمان، هه‌روه‌ك باشترین وه‌فاشی‌ بۆ خوێنی‌ شه‌هیده‌كان به‌ دڵسۆزی‌‌و خه‌مخۆری‌‌و دادگه‌ری‌ كارمه‌ندان‌و به‌رپرسانی‌ ئیداری‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ گه‌ل‌و وڵات لێكدایه‌وه‌. 
جێی‌ ئاماژه‌یه‌ هه‌ردوو دایه‌نگه‌كه‌ له‌لایه‌ن منداڵانی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ سودمه‌ند له‌ دایه‌نگه‌كان كرانه‌وه‌و له‌ كۆتاییشدا ژماره‌یه‌ك چالاكی‌ هونه‌ری‌ منداڵان نمایش كران .

شایانی‌ باسه‌ هه‌ردوو دایه‌نگه‌ی‌ به‌ختیاری‌‌و چوارباخ له‌سه‌ر بودجه‌ی‌ وه‌به‌رهێنانی‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بۆ ساڵی‌ 2013 ئه‌نجامدراون‌و له‌لایه‌ن به‌شی‌ ئه‌ندازیاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیی چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ سه‌رپه‌رشتیكراون‌و به‌ دیزاین‌و شێوازێكی‌ مۆدێرنی‌ تایبه‌ت به‌ دایه‌نگه‌ جێببه‌جێكراون .

دایه‌نگه‌ی‌ چوارباخ، له‌سه‌ر ڕووبه‌ری‌ 3565 مه‌تر دووجا، كه‌ 2250 مه‌تر دوجای‌ كراوه‌ته‌ بینا‌و تێچوونه‌كه‌شی‌ (1,310,000,000)  یه‌ك ملیارو سێسه‌دو ده‌ ملیۆن دیناره‌‌و له‌لایه‌ن كۆمپانیای‌ سۆماوه‌ جێبه‌جێكراوه‌‌و توانای‌ له‌ خۆگرتنی‌ 250 منداڵی‌ هه‌یه‌ .

دایه‌نگه‌ی‌ به‌ختیاریش له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕووی‌ 4505 مه‌تر دووجا، كه‌ 1722 مه‌تر دووجای‌ كراوه‌ته‌ بیناو بڕی‌ (1,130,000,000) یه‌ك ملیارو سه‌دو سی‌ ملیۆن دینار تێچوونه‌كه‌یه‌تی‌‌و له‌لایه‌ن كۆمپانیای‌ حه‌مه‌غه‌ریبه‌وه‌ جێبه‌جێكراوه‌‌و توانای‌ له‌ خۆگرتنی‌ 200 منداڵی‌ هه‌یه‌ .

هه‌ردوو بیناكه‌ سه‌ره‌ڕای‌ ژووری‌ نوستن‌و مانه‌وه‌و پاككردنه‌وه‌، هۆڵی‌ تایبه‌ت به‌ یاریی‌‌و خواردن‌و چێشتخانه‌و سیستمی‌ سه‌لامه‌تی‌‌و چاودێریی‌‌و باخچه‌یان تێدا كراوه‌ .
 



16/05/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.