• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
مانه‌وه‌و به‌هێزی‌ خێزان، مانه‌وه‌و به‌ هێزی‌ گه‌لێكه‌

به‌ بۆنه‌ی‌ ڕۆژی‌ جیهانی‌ خێزانه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، ڕاگه‌یه‌نراوێك له‌ شێوه‌ی‌ په‌یپه‌رێكدا بڵاو ده‌كاته‌وه‌و تیایدا سه‌ره‌ڕای‌ پیرۆزبایی‌، به‌ بایه‌خه‌وه‌ باس له‌ گرنگی‌‌و پێگه‌ی‌ خێزان ده‌كات‌و مه‌ترسییه‌كانی‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ هه‌ر خێزانێكیش ده‌خاته‌ ڕوو .

ڕۆژی‌ 15ی‌ ئایاری‌ هه‌موو ساڵێك، له‌ لایه‌ن ڕێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ ته‌رخانه‌ بۆ ڕۆژی‌ جیهانی‌ خێزان، له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌، له‌ ئاماده‌كردنی‌ به‌شه‌كانی‌ ( پارێزگاری‌ خێزان‌و پلان‌و هه‌ماهه‌نگی‌ ) به‌ ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، په‌یپه‌رێك بڵاو ده‌كاته‌وه‌و تیایدا تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر خێزان‌و گرنگی‌‌و پێگه‌كه‌ی‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا، به‌و هیوایه‌ی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌هێزكردنی‌ خێزان له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌وه‌ زیاتر جێگه‌ی‌ بایه‌خ بێت، به‌تایبه‌ت له‌ به‌شێكی‌ په‌یپه‌ره‌كه‌دا ڕوو له‌ دامه‌زراوه‌ میدیاییه‌كان كراوه‌و تیایدا داوكراوه‌ كه‌ به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ كارو به‌رهه‌مه‌ میدیاییه‌كانیان بڕوانن‌و هه‌ر كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك له‌ ڕووی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ده‌روونییه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ كێشه‌و گرفت بۆ خێزانه‌كان .

به‌شێكی‌ زۆری‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ش ته‌رخانه‌ بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر هۆكاره‌كانی‌ جیابوونه‌وه‌ی‌ خێزانه‌كان‌و زیانه‌كانی‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ هه‌ر خێزانێك به‌ بۆچوونێكی‌ زانستیانه‌، هه‌روه‌ك به‌ پشت به‌ ستن به‌ ژماره‌یه‌ك داتاو ئامار، باس له‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ ژماره‌ی‌ هاوسه‌رگیریی‌ كراوه‌، هه‌روه‌ك ڕێژه‌كانی‌ جیابوونه‌وه‌ش خراونه‌ته‌ ڕوو .

ته‌واوی‌ په‌یپه‌ره‌كه‌ له‌م لینكه‌وه‌ به‌ شێوه‌ی‌ پی‌ دی‌ ئێف بخوێنه‌ره‌وه‌ : 
مانةوةى خيزان مانةوةى كةليكة.pdf

15/05/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.