به‌هۆی كار‌و دهستكهوتو داهێنانه‌كانیه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕێز له به‌رپرسی به‌شی دایه‌نگه‌كان ده‌نێت
"له‌مه‌ودوا به‌شی دایه‌نگه‌كان به پڕۆگرامێكی ئه‌لیكترۆنی كاره‌كانی ڕاده‌په‌ڕێنێت"
به‌هۆی كار‌و دهستكهوتو داهێنانه‌كانیه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕێز له به‌رپرسی به‌شی دایه‌نگه‌كان ده‌نێت
ڕۆژی دووشه‌ممه، 27ی 7ی 2020، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی‌و به‌رێوه‌به‌رو به‌رپرسانی دیوانی بهڕێوهبهرایهتیو گشتی‌و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسان، سیمینارێكی تایبه‌ت به خستنه‌ڕووی پڕۆگرامی ئه‌لیكترۆنی بۆ پاراستنی داتا‌و زانیارییه‌كانی به‌شی دایه‌نگه‌كان به‌ڕێوه‌چوو كه له‌لایه‌ن خاتوو حه‌لیمه فه‌تاح، به‌رپرسی به‌شی دایه‌نگه‌كان سه‌رپه‌رشتی كراوه.
له سیمیناره‌كه‌دا، به‌ڕێز خاتوو حه‌لیمه فه‌تاح، قۆناغه‌كانی كاركردن‌و دروستكردنی پڕۆژگرامهكهی بۆ ئاماده‌بووان شیكرده‌وه‌و وتی:" پڕۆگرامه‌كه به شێوه‌یه‌كی ساده دروست كراوه كه توانای وه‌رگرتنی داتا‌و زانیاریی سه‌رجه‌م دایه‌نگه‌كانی له هه‌موو بواره‌كان هه‌یه به شێوه‌ی سۆفت، له هه‌مان كاتدا زۆر به ئاسانی داتاكان دهپارێزێتو ئه‌رشیفیان دهكاتو ده‌یانهێنێته‌وه به‌رده‌ست، هه‌روه‌ك به ئاسانی‌و به‌و جۆره‌ی ده‌خوازرێت ده‌توانێت ڕاپۆرت پێشكه‌ش بكات‌و زانیارییه‌كان پۆلێن بكات".
هه‌ر له‌و سیمیناره‌دا، به‌ڕێز به‌رپرسی به‌شی دایهنگهكانو سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆگرامه‌كه ماوه‌ی كاركردن له پڕۆگرامهكهو تێستكردنو داخڵكردنی داتاكان نزیكه‌ی چوار مانگی خایاندووه، له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانیشه‌وه به خستنه‌ڕووی تێبینیه‌كان پڕۆگرامه‌كه ده‌وڵه‌مه‌ند كرا.
هه‌ر له‌و سیمیناره‌دا، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌ستخۆشی له خاتوو حه‌لیمه‌و كاك زانای هاوڕێی كرد كه له كارێكی بێ وێنه‌و شایسته‌دا، هه‌ستاون به دروستكردنی ئه‌و پڕۆگرامه، كه به‌شێكه له به‌ڕێوه‌بردنی پێشكه‌وتوو و زیرهكانو یارمه‌تیده‌رو ئاسانكارێكی زۆر باشی خێراكردنو پێشخستنی كاری كارگێڕییه، هاو كات ڕێكردنه له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كانی سه‌رده‌م كه به‌هۆی ته‌كنه‌لۆجیاوه ده‌كرێت فه‌رمانگه‌كان كاره‌كانی خۆیان باشتر‌و وردتر ڕاپهڕێننو خزمه‌تێكی به‌رچاو به كوالێتی‌و چه‌ندێتی كار پێشكه‌ش به هاووڵاتیان بكه‌ن.
هه‌ر له سیمیناره‌كه‌دا، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ستراتیجه‌ی كه ئێسته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاری له‌سه‌ر ده‌كات له‌سه‌ر پێكه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی كاری كارگێڕی به ته‌كنه‌لۆجیاوه، هه‌روه‌ك بوون‌و بهردهستبوونو سه‌ركه‌وتنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی له دروستكردن‌و به‌ڕێوه‌بردنی وێبسایتی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و په‌ره‌پێدانی بۆ خستنه‌گه‌ڕی بۆ بواری زیاتر بۆ خزمه‌تی هاووڵاتیان به گرنگ‌و پڕ بایه‌خ وه‌سفكرد.
هه‌ر له‌و سیمیناره‌دا، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیه‌وه تابلۆی ڕێزلێنان پێشكه‌ش به خاتوو حه‌لیمه كرا، له پای ئه‌و ماندووبوون‌و داهێنانو خزمه‌ته‌ی پێشكه‌شی كردووه به‌به‌شی دایهنگهكانو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی.