• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ڕوونکردنەوەیەک له‌باره‌ی‌ مانەوەی‌‌هاووڵاتیەکی‌ به‌ساڵاچوو له‌ شەقامێکی‌ سلێمانی‌

له‌باره‌ی‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ وێنه‌ی‌ هاووڵاتیه‌كی‌ بەساڵاچوو له‌ شاری‌ سلێمانی‌، هاووڵاتیان‌و دەزگاکانی‌ ڕاگەیاندن ئاگاداردەکەینەوە، کە ئەو هاووڵاتیەی‌ وێنەکەی‌ بڵاوکراوەتەوە، لە دوو مانگی‌ ڕابردوودا تیمەکانمان چەند جارێک قسەیان لەگەڵ کردووە بۆ ئەوەی‌ لەو سەر شەقامە نەمێنێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش هەموو ئامادەکارییەک کراوە بۆ وەرگرتن‌و خزمەتکردنی‌ لە ماڵی‌ بەساڵاچووانی‌ سلێمانی‌.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٦ی‌ ٧ی‌ ٢٠٢٠، جارێکیتر سەردان کرایەوە، بەڵام ئەو هاووڵاتیە بە پاساوی‌ جیاجیا تا ئێستا خۆی‌ ئامادە نەبووە ئەو داواکارییەی‌ توێژەرانی‌ ئێمە پەسەند بکات‌و لە ماڵی‌ بەساڵاچووان ژیان بکات.

ماڵی‌ بەساڵاچووانی‌ سلێمانی‌، بەشێوەی‌ بیست‌و چوار سەعات، دەرگای‌ کراوەیە بۆ لە ئامێزگرتنی‌ ئەو بەساڵاچووانەی‌ کە بەهەر هۆکارێک پێویستیان بەو شوێنە شایستەیە هەیە و خزمەتگوزاری‌ کۆمەڵایەتی‌‌و دەروونی‌‌و تەندروستی‌‌و پێویستی‌ ڕۆژانەی‌ ژیانیان پێشکەش دەکات.

ماڵی‌ بەساڵاچوان دامەزراوەیەکی‌ ئارەزوومەندانەیەو ناتوانێت هاووڵاتی‌ ناچار بکات ماڵی‌ بەساڵاچووان هەڵبژێرێت بۆ ژیانکردن، لە بنەماشدا ئێمە کاردەکەین بۆ مانەوەی‌ هاووڵاتی‌ لە چوارچێوەی‌ خێزاندا، بە دڵنیاییەوە لە ڕۆژانی‌ داهاتووشدا هەوڵی‌ تر دەدەینەوە بۆ ئەوەی‌ ئەو هاووڵاتیە لە شوێنێکی‌ شایستە بژی‌و مافەکانی‌ پارێزراوبن.

هەروەها بە پێویستی‌ دەزانین هاووڵاتیان‌و دەزگاکانی‌ ڕاگەیاندن ئاگاداربکەین بەرلەوەی‌ وێنەی‌ ئەو هاووڵاتیانە بگرن‌و بڵاویان بکەنەوە، کە ئەمە کێشەی‌ تر بەدوای‌ خۆیدا دەهێنێت، سەرەتا پەیوەندی‌ بە دامەزراوەی‌ کۆمەڵایەتی‌ لە سلێمانی‌ بکەن، ئێمە بە پێی‌ ئەرکە یاساییەکانمان کاریان بۆ دەکەین، تا لەلایەک بە بڵاوکردنەوەی‌ وێنەیان ناوبانگیان نەزڕێت و لەلایەکی‌ تریشەوە نەبێتە کێشەی‌ تری‌ خێزانی‌ بۆیان.

لەگەڵ رێزدا

ڕاگەیاندنی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌
٢٦ی‌ ٧ی‌ ٢٠٢٠ 



26/07/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.