• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
پڕۆژه‌كانی‌ دوو دایه‌نگه‌ی‌ نوێ‌ ده‌گه‌نه‌ كۆتایی‌‌و بڕیاروایه‌ به‌ فه‌رمی‌ بكرێنه‌وه‌



سه‌ره‌ڕای‌ قه‌یرانی‌ دارایی‌، له‌ ماوه‌ی‌ ڕابردوودا هه‌ردوو پڕۆژه‌ی‌ دروستكردنی‌ دایه‌نگه‌ی‌ به‌ختیاری‌‌و چوارباخ به‌رده‌وامبوون‌و بڕیاروایه‌ ڕۆژی‌ دوو شه‌ممه‌ له‌ بۆنه‌یه‌كی‌ تایبه‌تدا به‌ فه‌رمی‌ بكرێنه‌وه‌ .

به‌بۆنه‌ی‌ به‌ فه‌رمی‌ كردنه‌وه‌ی‌ دایه‌نگه‌كان، عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و سه‌رنج حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌، سه‌ردانی‌ دایه‌نگه‌ی‌ به‌ختیاریی‌ كردو له‌ نزیكه‌وه‌ به‌شه‌‌وكانی‌ دایه‌نگه‌كه‌ی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌ .

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ كه‌ دایه‌نگه‌ی‌ به‌ختیاری‌ یه‌كێك له‌ پڕۆژی‌ به‌رده‌وامه‌كانی‌ به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتییه‌وه‌ سه‌ره‌ڕای‌ قه‌یرانی‌ دارایی‌ له‌ لایه‌ن كۆمپانیای‌ به‌ڵێنده‌ره‌وه‌ ڕانه‌گیرا تا ته‌واوبوونی‌ پڕۆژه‌كه‌، هه‌ربۆیه‌ بڕیاروایه‌ له‌ ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌، له‌گه‌ڵ دایه‌نگه‌ی‌ چوارباخ كه‌ ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا وه‌رگیراوه‌و به‌ فه‌رمی‌ نه‌كراونه‌ته‌وه‌، هه‌ردوو پڕۆژه‌كه‌ به‌ فه‌رمی‌ به‌ ڕووی‌ منداڵه‌ نازداره‌كاندا بكرێنه‌وه‌ .


12/05/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.