• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌: سوپاس بۆ پاڵه‌وانانی‌ كاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ کە باشترین خزمه‌ت به‌ منداڵان‌و به‌ساڵاچووان‌و ژنان دەکەن

ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 2ی‌ 7ی‌ 2020، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز خاتوو ژیار جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌، ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و به‌رپرسی‌ ماڵه‌كانی‌ منداڵان‌و به‌ساڵاچووان‌و داڵده‌دان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ پلانی‌ سێ مانگی‌ ڕابردوو كه‌ پلانی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ قه‌یران‌و مه‌ترسییه‌كان بوو به‌ڕێوه‌چوو.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سه‌سه‌تا زۆر سوپاسی‌ ئاماده‌بووانی‌ كرد كه‌ دڵسۆزانه‌ سێ مانگی‌ سه‌ختیان تێپه‌ڕاندو هاوشانی‌ كێشه‌ی‌ دارایی‌‌و دواكه‌وتنی‌ مووچه‌و مه‌ترسی‌‌و هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ كۆرۆنا، نه‌یانهێشت منداڵان‌و به‌ساڵاچووان‌و ژنانی‌ داڵده‌دراو ڕووبه‌ڕووی‌ مه‌ترسی‌ ببنه‌وه‌، له‌ ڕێگه‌ی‌ ئه‌وانه‌شی‌ سوپاسی‌ پاڵه‌وانانی‌ كاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ كرد له‌ كارمه‌ندانی‌ دڵسۆزانی‌ ماڵه‌كان، كه‌ سه‌ڕه‌ڕای‌ گیرو گرفته‌كان دڵسۆزانه‌ كارده‌كه‌ن‌و خزمه‌ته‌كانیان له‌ چوارچێوه‌ی‌ بنه‌ما مرۆییه‌كاندا به‌رده‌وامی‌ پێده‌ده‌ن.

پاشان به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ژماره‌ك به‌رنامه‌و چالاكی‌ بۆ كاری‌ داهاتووی‌ ماڵه‌كان خسته‌ڕوو، به‌تایبه‌ت زۆر به‌ڕوونی‌ ستراتیجی‌ ڕاهاتن له‌گه‌ڵ خۆپارێزی‌‌و پابه‌ندی‌ به‌ ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان‌و به‌رده‌وامی‌ كارو خزمه‌ت‌و هێشتنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌وه‌ی‌ پێویسته‌ بۆ ئاماده‌بوون شیكرده‌وه‌.

هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ‌و به‌رپرسی‌ ماڵه‌كانی‌ منداڵانی‌ ڕاسپارد تا به‌رنامه‌و پلانی‌ خۆیان بۆ چالاكییه‌كانی‌ هاوینه‌ی‌ منداڵان به‌ ڕه‌چاوكردنی‌ ڕێنماییه‌كانی‌ خۆپارێزی‌ دانبنێن‌و پلانی‌ تۆكمه‌ بۆ ئه‌ركه‌ په‌روه‌رده‌یی‌‌و هونه‌ریی‌‌و وه‌رزشییه‌كان بۆ منداڵان دانێن‌و هه‌وڵبده‌ن په‌ره‌ به‌ خولیاو تواناكانیان بده‌ن.

له‌ ته‌وه‌رێكی‌ تردا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ ئه‌رێنیانه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ پلان‌و سیاسه‌تی‌ پۆلێنكردنی‌ منداڵان كرد‌و ده‌ستخۆشی‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كرد، و هیوای‌ خواست له‌ ڕۆژانی‌ داهاتووشدا هه‌نگاوه‌كانی‌ تری‌ ئه‌و به‌رنامه‌و سیاسه‌ته‌ بگه‌یه‌ننه‌ كۆتایی‌، تا به‌شێوه‌یه‌كی‌ پیشه‌ییانه‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌و یاساییانه‌ كاری‌ په‌روه‌رده‌و چاودێری‌ منداڵان‌و گه‌شه‌پێدان به‌ تواناكانیان به‌ڕێوه‌ بچێت.

هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، وێرای‌ سوپاس‌و ده‌ستخۆشی‌ بۆ خێرخوازان بۆ هاوكارییه‌كانیان، داوای‌ له‌ به‌ڕپرسانی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و به‌رپرسی‌ ماڵه‌كان كرد به‌ پێی‌ سیستم‌و ڕێنمایی‌ په‌یڕه‌و كراو پێشوازی‌ له‌ هاوكاری‌ خێرخوازان بكه‌ن‌و به‌ هیچ جۆرێك له‌ ڕێنمایی لا نه‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی‌ مانه‌وه‌و به‌هێزبوونی‌ ئه‌و متمانه‌ باشه‌ی‌ له‌ نێوان خێرخوازان‌و چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ دروست بووه‌.

هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ جه‌خی‌ كرده‌وه‌ له‌وه‌ی‌ به‌ هه‌ردوو ئاستی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدان كاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ خۆیان بۆ سودمه‌ندان به‌ڕێوه‌به‌رن، به‌تایبه‌ت ڕایسپاردن كه‌ به‌هیچ جۆرێك‌و له‌هیچ دۆخێكدا ئاستی‌ خزمه‌تگوزاریی‌ له‌ دابینكردنی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ كه‌م نه‌كه‌نه‌وه‌و ئه‌وه‌ی‌ پێویسته‌ له‌ پێویستیه‌كانی‌ ڕۆژانه‌و شوێنی‌ حه‌وانه‌وه‌و پاك‌و خاوێنی‌‌و ته‌ندروستی‌، بۆ منداڵان‌و به‌ساڵاچووانی‌ دابین بكه‌ن‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ پاڵپشت‌و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی‌ خواست‌و پێویستییه‌كان ده‌بێت وه‌كچۆن له‌ پێنج ساڵی‌ ڕابردوودا هه‌ر وامان كردووه‌.

له‌ به‌شێكی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ خواست‌و داواكاری‌ كارمه‌ندانی‌ ماڵه‌كانی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ بۆ خه‌رجكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگانه‌ی‌ خۆیان به‌بێ ده‌ستكاری‌ به‌ زۆر ڕه‌واو یاسایی‌ زانی‌،‌و به‌ڵێنیدا داواكه‌یان به‌ ڕێگه‌ی‌ یاسایی‌‌و ئیداری‌ خۆی‌ بگه‌یه‌نێته‌ سه‌رو خۆی‌، هه‌روه‌ك خه‌رجكردنی‌ هاندانی‌ ده‌وامی‌ زیاده‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ به‌ مافێكی‌ تری‌ خۆیان زانی‌‌و ئه‌وه‌ی‌ ڕوون كرده‌وه‌ كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ نووسراوی‌ فه‌رمی‌ ئه‌و داوایه‌ی‌ ئاراسته‌ی‌ وه‌زاره‌ت كردووه‌و له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ڕێز وه‌زیری‌ كار به‌ڵێنیداوه‌ هاوكارو پشتیوان بێت بۆ ئه‌و خواسته‌یان.
 
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یداو پاش گوێگرتن له‌ به‌رپرس‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی‌ ئاماده‌بوو، میكانیزمی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ ژماره‌یه‌ك كێشه‌ی‌ تر دانران، وه‌ك چاره‌سه‌ركردنی‌ هاتوچۆی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ كارمه‌ندان‌و هێندێك له‌ پێداویستی‌ ماڵه‌كان‌و سودمه‌ندانیان.

جێی‌ ئاماده‌ژه‌یه‌ له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزا ڕازاوه‌ میرزا، جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و خاتوو دڵكه‌ش عه‌بدوڵڵا، به‌رپرسی‌ كارگێڕی‌‌و تارا جمال عارف، به‌رپرسی‌ ژمێریاری‌‌و شیرین عه‌باس، به‌رپرسی‌ وردبینی‌‌و نیان سوبحی‌، به‌رپرسی‌ پلان‌و به‌ناز كه‌ریم، به‌رپرسی‌ ماڵی‌ به‌ساڵاچووان‌و كوێستان خواكه‌ره‌م، به‌رسی ماڵی‌ منداڵانی‌ كوڕان‌و دانا ڕه‌وف، به‌رپرسی‌ ماڵی‌ نه‌وجه‌وانانی‌ كوڕان، شیلان عه‌بدوڵڵا، به‌رپرسی‌ ماڵی‌ داڵده‌دان‌و مرواری‌ حاته‌م، به‌رپرسی‌ ماڵی‌ نه‌وجه‌وانانی‌ كچان‌و له‌یلا عه‌زیز، به‌رپرسی‌ ماڵی‌ ساوایان ئاماده‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون.


02/07/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.