به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی ڕێكخراوی (KHNO) ده‌كات
به‌هۆی هاوكاریكردنیان بۆ ماڵه‌كانی منداڵان سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی ڕێكخراوی ئۆرگانستۆشۆنی كوردستان ( Kurdistan Humanit & Nodhjelps Organisasjon - KHNO) ده‌كات كه ڕێكخراوێكی مرۆڤدۆستانه‌یه‌و له‌وڵاتی نه‌رویج كار ده‌كه‌ن.
له‌و سوپاسنامه‌یه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وێڕای سوپاس، هیوای خواستووه ڕێكخراوه‌كه به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر هاوكارییه‌كانیان كه ڕۆڵیان ده‌بێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرانی دارایی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی كه سه‌رپه‌رشتی ماڵه‌كانی منداڵان ده‌كات.
|