بەڕێوەبەرایەتى گشتى پرسەنامەیەک ئاراستەى خانەوادەى کارمەندێکى دەکات
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
بە خەمەوە، هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو کەژاڵ ئەحمەد حسێن کارمەندی دڵسۆزمان لە دایەنگەی چوارباخ سەر بە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی ڕادەگەیەنین کە بەنەخۆشی کۆرۆنا ڕۆژی سێشەممە، ٢٣ی ٦ی ٢٠٢٠ گیانی لەدەستدا.
بەناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانیەوە، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی منداڵ و خێزان و کەس و خزمانی کارمەندی دەکەین و لە خوای گەورە دەپارێمەوە لە گوناهی کۆچکردوو خۆش بێت و لە بەهەشتەکەی خۆیدا بیحەوێنێتەوەو سەبوری و ئارامی بڕژێنێت بەسەر خانەوادەو خزمانیدا.
انا لله وانا الیه راجعون
عومەر گوڵپی
بەڕێوەبەری گشتی
٢٤ی ٦ی ٢٠٢٠
|