ئاگادارییه‌ك بۆ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی حكومه‌ت كه مۆڵه‌تی به‌خێوكاریان وه‌رگرتووه
پاڵپشت به نووسراوی وه‌زاره‌تمان، ژماره (266) له به‌رواری (22ی 6ی 2020)، و ئاماژه به ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری به نووسراویان ژماره (4063/4/9) له به‌رواری (22ی 6ی 2020)، و به‌مه‌به‌ستی ئاسانكاری بۆ هاووڵاتیان و ڕه‌چاوكردنی ڕێنماییه‌كانی خۆپارێزی له په‌تای كۆرۆنا، ئاگاداری ئه‌و هاووڵاتیانه ده‌كه‌ینه‌وه كه مۆڵه‌تی به‌خێوكاریان وه‌رگرتووه‌و له ماوه‌ی نێوان 1ی 3ی 2020 بۆ 1ی 8ی 2020 كاتی مۆڵه‌ته‌كانیان ته‌واو ده‌بێت، مۆڵه‌ته‌كانیان بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ درێژكراوه‌ته‌وه‌و پێویست ناكات سه‌ردانمان بكه‌ن، خۆمان نووسراو ئاراسته‌ی فه‌رمانگه‌كانیان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌وامی مۆڵه‌ته‌كانیان.
له‌گه‌ڵ ڕێزدا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی
22ی 6ی 2020
|