• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ پێشوازی‌ لە خاوەنی‌ کارگەی‌ ئاسمان دەکات

ڕۆژی‌ چوارشەممە، ١٧ی‌ ٦ی‌ ٢٠٢٠، بەڕێز م.عومەر گوڵپی‌، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌ پێشوازیکرد لە بەڕێز کاک شێخ سەباح، خاوەنی‌ کارگەی‌ ئاسمان بۆ بەرهەمهێنانی‌ سفرەی‌ سەفەری‌‌و کاک مەحمود کەرکوکی‌ هاوڕێى.

لەو دیدارەدا بەڕێز بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ سیستمی‌ پێشوازی‌ لە هاوکاری‌ خێرخوازانی‌ بۆ بەڕێزیان ڕوونکردەوە کە بە سیستمێک تەواو دروست و یاسایی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ چاودێری‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌ پێشوازی‌ لە هاوکاری‌ خێرخوازان و چاکەکاران دەکات کە بەهۆیەوە بەشێک لە کەم و کورتی‌ ماڵەکانی‌ منداڵان و بەساڵاچووان و کەمی‌ بودجە پڕ دەکاتەوە، هەروەها ئەوەشی‌ ڕوونکردەوە کە هاوکاریی خێرخوازان لە ماوەی‌ پێنج ساڵی‌ ڕابردوودا زۆر بەباشی‌ ڕۆڵی‌ هەبووە لە باشتر بەڕێوەبردنی‌ ماڵەکانی‌ منداڵان و بەساڵاچووان و داڵدەدان ئەوەش بە هیممەتی‌ چاکەکاران و هاووڵاتیانى خۆشەویست کە هەمیشە لە کاتی‌ تەنگ و چەڵەمەو کێشەو گرفت و کارەساتەکاندا زۆر ئازایانە ئەرکی‌ خۆیان جێ بەجێ دەکەن بەرانبەر دامەزراوە هەستیارو خزمەتگوزارییەکانی‌ کۆمەڵگە.

لای‌ خۆشیەوە کاک شێخ سەباح، ئامادەیی‌ خۆی و کارگەکەی‌ دەربڕی‌ کە بە پێی‌ توانا هاکارو پاڵپشتی‌ ئەو بەڕێوەبەرایەتییە گرنگە بێت لە سنوری‌ کاری‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ و دەستخۆشی‌ لە کارو چالاکییەکانی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ کرد لە بواری‌ چاودێری‌ و لەخۆگرتنی‌ منداڵان و بەساڵاچووان و ژنانی‌ داڵدەدراو، و بەڕێوەبەری‌ گشتیش زۆر سوپاسی‌ سەردان و پاڵپشتی‌ و بەسەرکردنەوەی‌ بەڕێزیانی‌ کردو هیوای‌ سەرکەوتنی‌ بۆ خواستن. 


19/06/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.