• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ ژمارەیەک پێداویستی‌ لە ڕێکخراوێکی‌ ئیتالی‌ وەردەگرێت


لە چوارچێوە یاداشتێکی‌ لێکتێگەیشتن کە لە بەرواری‌ ٢٠ی‌ ٦ی‌ ٢٠١٩ لە نێوان بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ و ڕێکخراوی‌ ‌ ئون پونتی‌ ئیتالی‌ (unponteper - upp) واژۆ کرابوو، ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٧ی‌ ٦ی‌ ٢٠٢٠ ڕێکخراوەکە ژمارەیەک لە پێداویستی‌ پێشکەش بە ماڵی‌ داڵدەدانی‌ ژنانی‌ هەڕەشەلێکراو وەرگرت.

ڕۆژی‌ چوارشەممە، ١٧ی‌ ٦ی‌ ٢٠٢٠، بەڕێز م.عومەر گوڵپی‌، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌، بە ئامادەبوونی‌ بەڕێز خاتوو پرشنگ کەریم، بەرپرسی‌ پەیوەندییەکان لە هۆبەی‌ بەدواداچوون، پێشوازیکرد لە بەڕێز شوان عەزیز، بەڕێوەبەری‌ نووسینگەی‌ سلێمانی‌ ڕێکخراوی‌‌ ئون پونتی‌ ئیتالی‌ (unponteper - upp) کە بەمەبەستی‌ وەرگرتنی‌ ژمارەیەک پێداویستی‌ خول و ڕاهێنانی‌ پیشەیی‌ لە بواری‌ ڕستن و چنین بۆ ماڵی‌ داڵدەدانی‌ ژنانی‌ هەڕەشەلێکراوی‌ سلێمانی‌ سەردانیکردبوو.

لەو دیدارەدا بەڕێز بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ سوپاسی‌ ڕێکخراوی‌ ناوبراوی‌ کردو هیوای‌ خواست هەماهەنگی‌ ڕێکخراوەکە لە بواری‌ ڕاهێنانی‌ پیشەیی‌ و خزمەتگەیاندن بە خزمەتخوازانی‌ ماڵی‌ داڵدەدان زیاتر بێت، ئامادەیی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتیشی‌ دەربڕی‌ بۆ هەر هەمانگەییەک لە خزمەت خەڵکدا لە سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌.

جێی‌ ئاماژەیە، لە کاتی‌ واژۆکردنی‌ ڕێککەوتنەکە لە بەرواری‌ ٢٠ی‌ ٦ی‌ ٢٠٢٠، بەڕێز بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ بە سایتی‌ فەرمیمانی‌ ڕاگەیاندبوو:"ڕێككه‌وتنه‌كه‌ به‌ هه‌ردوو ڕێگه‌ی‌ ڕاهێنانی‌ فێركاری‌ پێدانی‌ پاره‌ی‌ كاش خزمه‌ت به‌ سودمه‌ندان ده‌كات بۆ ماوه‌ی‌ سێ مانگ، پاشان به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی‌ كار بۆ ئه‌و ژنانه‌ ده‌ده‌زێته‌وه‌ كه‌ كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌بێت‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ژیانی‌ ئاسایی‌، ئه‌مه‌ش له‌ ڕوانگه‌ی‌ ئه‌و گرنگیپێدان‌و به‌رنامانه‌دایه‌ كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمان به‌ شێوه‌یه‌كی‌ پلان بۆ دانراو كاره‌كانی‌ ڕاده‌په‌ڕێنێت‌و ئامانجمانه‌ كاری‌ گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ هاوشانی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ گه‌شه‌ بكات".

لەو ماوەیەشدا هەنگاوی‌ کرداری‌ جێ بەجێکردنی‌ ڕێککەوتنەکە لەلایەن هەردو لاوە نراوەو پڕۆژەکە سەرکەوتووانە خومەتی‌ کردووە.


19/06/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.