ئاگادارییەک بۆ هاووڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی
لە پێناو پاراستنی هاووڵاتیان و کارمەندانمان لە پەتای کۆرۆناو ڕەچاوکردنی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی، بەتایبەت کە هەڕەشەی نەخۆشی پەتای کۆرۆنا لە پارێزگاکەماندا زۆر زیاتر بووە لە جاران، ئاگاداری هاووڵاتیانی خۆشەویست دەکەین سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی تۆڕی پاراستن لەناو شاری سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە قەزاکان نەکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی (هەژاریی)، لەکاتی بوونی هەر بڕیارو ڕێنماییەک دڵنیابن بە فەرمی ئاگادارتان دەکەینەوە لەڕێگەی وێبسایتی فەرمیمان لە ئینتەرنێت بەم ناونیشانە: www.socialsuli.com.
دەتوانیت لەم لینکەدا فۆڕمەکە ببینیت و وەریگریت:
https://www.socialsuli.com/News.aspx?id=1307&MapID=3
لەگەڵ ڕێزدا
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی
١٧ی ٦ی ٢٠٢٠
|