• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
هاووڵاتیەكی‌ خێرخواز بینایەک پێشکەش بە ماڵی‌ ساوایانی‌ منداڵان دەکات


ڕۆژی‌ شەممە، ٦ی‌ ٦ی‌ ٢٠٢٠، بە ئامادەبوونی‌ بەڕێزان خاتوو کوێستان موحەممەد، وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و خاتوو ژیار جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و هاووڵاتی‌ خێرخواز به‌ڕێز خاتوو(سه‌بیحه‌ شێر موحه‌ممه‌د) و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ خانه‌واده‌كه‌ی‌، مه‌ڕاسیمێكی‌ تایبه‌ت به‌ پێشكه‌شكردنی‌ ماڵێك (بینایه‌ك) به‌ ماڵی‌ ساوایانی‌ منداڵانی‌ سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ وته‌یه‌كیدا به‌ڕێز خاتوو سه‌بیحه‌ سوپاسی‌ خوای‌ كرد كه‌ هاوكاریكردووه‌ كه‌ ئه‌و ماڵه‌یه‌ وه‌ك خێرو چاكه‌یه‌ك بۆ كوڕی‌ كۆچكردوویان كاكه‌ (ڕه‌وه‌ند جه‌بار فرمان) پێشكه‌ش به‌ ماڵی‌ ساوایانی‌ منداڵان بكات.

هه‌روه‌ها به‌ڕێز خاتوو كوێستان، وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سوپاسی‌ خاتوو سه‌بیجه‌و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی‌ خانه‌واده‌كه‌ی‌ كرد بۆ پێشكه‌شكردنی‌ ئه‌و بینایه‌ به‌ ماڵی‌ ساوایان‌و هیوای‌ خواست نمونه‌ی‌ چاكه‌ی‌ له‌ شارو هه‌رێمه‌كه‌ماندا زۆر بێت.

ماڵی‌ ساوایانی‌ منداڵان، دامه‌زراوه‌یه‌كی‌ حكومییه‌ و سه‌ر به‌ (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی)ه‌و منداڵانی‌ یه‌ك ڕۆژه‌ بۆ چوار ساڵ له‌ خۆ ده‌گرێت‌و له‌ كوردستاندا ته‌نها ماڵه‌ كه‌ ده‌توانێت ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی‌ منداڵان له‌ خۆبگرێت و خزمه‌تگوزاری‌ خۆی‌ پێشكه‌ش به‌و منداڵانه‌ بكات كه‌ له‌و ته‌مه‌نه‌دا خێزانه‌كانیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.


06/06/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.