• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ كۆچی‌ دوایی‌ سه‌رۆكی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ڕۆژ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ ده‌كات


به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ، 6ی‌ 6ی‌ 2020، ئه‌ندازیار شێخ نوری‌ شێخ ڕه‌زا به‌رزنجی‌، سه‌رۆكی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ڕۆژ بۆ كه‌سانی‌ كه‌مئه‌ندام و سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ ڕۆژ بۆ وه‌رزشی‌ كه‌سانی‌ كه‌مئه‌ندام به‌ نه‌خۆشی‌ كۆچی‌ دوایی‌ كرد، به‌و بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی‌ خانه‌واده‌كه‌ی‌ و كۆمه‌ڵه‌ی‌ ڕۆژ ده‌كات.

به‌ناوی‌ خوای‌ به‌خشنده‌ی‌ میهره‌بان

به‌ناوی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانیه‌وه‌ خه‌م و په‌ژاره‌ی‌ خۆمان ڕاده‌گه‌یه‌نین به‌ كۆچی‌ دوایی‌ ئه‌ندازیار شێخ نوری‌ شێخ ڕه‌زا به‌رزنجی‌، سه‌رۆكی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌‌ ڕۆژ بۆ كه‌سانی‌ كه‌مئه‌ندام، هه‌روه‌ها پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی‌ خۆمان ئاراسته‌ی‌ خانه‌واده‌و خزمانی‌ كاك شێخ نوری‌ و به‌رپرس و ئه‌ندامانی‌ كۆمه‌ڵه‌ ویانه‌ی‌‌ ڕۆژ ده‌كه‌ین‌و له‌ خوای‌ گه‌وره‌ داواكارین كۆچكردوو به‌ به‌هه‌شتی‌ به‌رین شاد بكات و سه‌بوری‌ ئێمه‌و هه‌موو خۆشه‌ویستانی‌ بدات.

كاك شێخ نوری‌ كه‌سایه‌تیه‌كی‌ ناسراوو تێكۆشه‌رێكی‌ پشوو درێژ بوو له‌ خزمه‌تكردنی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت‌و كارو پڕۆژه‌كانی‌ به‌درێژایی‌ بیست ساڵی‌ ڕابردوو دیارو به‌رچاون‌و جێگه‌ی‌ ڕێزن، هه‌ربۆیه‌ به‌ له‌ده‌ستدانی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت و پارێزگاكه‌مان دڵسۆزێكی شاره‌زاو به‌ توانایان له‌ده‌ستدا.

له‌ خوای‌ گه‌وره‌ ده‌پارێێنه‌وه‌ له‌ كۆچكردوو خۆش بێت‌و له‌ به‌هه‌شته‌كه‌ی‌ خۆیدا بیخه‌وێنێته‌وه‌و سه‌بوری‌ خانه‌واده‌و خزم و كه‌سه‌كانی‌ ‌و ئێمه‌و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ڕۆژیش بدات.

انا لله وانا الیه راجعون
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌
6ی‌ 6ی‌ 2020


06/06/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.