• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌تواناكانی‌ خۆمان‌و پشتیوانی‌ كۆمه‌ڵگه‌، چاومان له‌ ئاینده‌یه‌


به‌ دروشمی‌ " به‌تواناكانی‌ خۆمان‌و پشتیوانی‌  كۆمه‌ڵگه‌، چاومان له‌ ئاینده‌یه‌ "، په‌یمانگای‌ هانا بۆ ڕاهێنان‌و شیاندنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت پێشانگای‌ ساڵانه‌ی‌ خۆی‌ كرده‌وه‌ .

سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 11ی‌ ئایاری‌ 2016، به‌ چاودێریی‌ عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتاران‌و ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رو نوێنه‌ری‌ دامه‌زراوه‌ حكومییه‌كان‌و ڕێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌‌و به‌رپرسانی‌ حزبی‌، په‌یمانگای‌ هانا بۆ ڕاهێنان‌و شیاندنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت، پێشانگای‌ ساڵانه‌ی‌ خۆی‌ كرده‌وه‌ كه‌ له‌ به‌رهه‌می‌ كاری‌ ده‌ست‌و پیشه‌و هونه‌ری‌ جۆراوجۆری‌ قوتابیان‌و سودمه‌ندانی‌ په‌یمانگایه‌ .

له‌ پێشانگاكه‌دا به‌رهه‌می‌ ئه‌مساڵی‌ خوێندكاران‌و مامۆستایان‌و ڕاهێنه‌ران‌و پیشه‌وه‌رانی‌ په‌یمانگای‌ خرایه‌ ڕوو كه‌ خۆی‌ له‌ كاری‌ هونه‌ری‌ جۆراوجۆرو به‌رهه‌می‌ پیشه‌ی‌ ده‌ست‌و دارتاشی‌‌و چنین‌و دورین ده‌بینییه‌وه‌ .

له‌و پێشانگایه‌دا كه‌ ساڵانه‌ ده‌كرێته‌وه‌و به‌رهه‌مه‌كانی‌ په‌یماگای‌ تیا ده‌خرێته‌ ڕوو، ئاماده‌بووان به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ تواناكانی‌ كه‌مئه‌ندامانیان ڕوانی‌‌و به‌رهه‌مه‌كان سه‌رنجی‌ ڕاكێشان، هه‌موو لایه‌كیش هیوایان خواست دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و دامه‌زراوه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان زیاتر گرنگی‌ به‌ ژیان‌و تواناكانی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت بده‌ن تا له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا ببنه‌ مرۆڤێكی‌ به‌رهه‌مهێن‌و به‌شداربن له‌ پێشخستنی‌ وڵاتدا .


به‌مه‌به‌ستی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ په‌یوه‌ندی‌ هه‌ردوولا، وه‌ك دوو دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، سه‌ردانی‌ ڕێكخراوی‌ منداڵپارێزی‌ كوردستان ده‌كات .

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 11ی‌ ئایاری‌ 2016، عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌، به‌ هاوڕێیه‌تی‌ ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و پرشنگ كه‌ریم، به‌رپرسی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌، سه‌ردانی‌ ڕێكخراوی‌ منداڵپارێزی‌ كوردستانیان كردو له‌لایه‌ن نوعمان عه‌بدوڕه‌حمان، به‌رپرسی‌ منداڵپارێزی‌ كوردستان‌و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی‌ سێكته‌ره‌كانی‌ منداڵپارێزه‌وه‌ پێشوازی‌ كران .

له‌و دیداره‌دا باس له‌ هه‌ماهه‌نگی‌ زیاتر له‌ كاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌تایبه‌ت له‌ بواری‌ خزمه‌تكردن به‌ منداڵان كرا له‌ نێوان دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی‌ حكومه‌ت‌و ڕێكخراوی‌ ناوبراودا له‌سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، له‌ كۆتاییشدا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌ش‌و سێكته‌ره‌كانی‌ منداڵپارێزی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌ نزیكه‌وه‌ كاره‌كانیان بینی‌‌و ده‌ستخۆشی‌ لێكردن .

په‌یمانگای‌ هانا، یه‌كێكه‌ له‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رێـتی‌ چاودێریی‌ كه‌مئه‌ندامان، له‌ سنوری‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و له‌ ساڵی‌ 1987 بۆ یه‌كه‌مجار دامه‌زراوه‌و كاری‌ ڕاهێنان‌و شیاندنی‌ كه‌مئه‌ندامانه‌ بۆ كاری‌ هونه‌رو پیشه‌ی‌ ده‌ستی‌ . 



11/05/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.