• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ پێشوازی‌ لە شاندێکی‌ ڕێکخراوی‌ لوتکە دەکات

ڕۆژی‌ چوارشەممە، ٢٠ی‌ ٥ی‌ ٢٠٢٠، بەڕێز م.عومەر گوڵپی‌، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئامادەبوونی‌ بەرێز پشتیوان موحەممەد بەرپرسی‌ دۆسیەی‌ پاراستنی‌ منداڵ لە بەشی‌ پارێزگاری‌ خێزان، پیشوازیکردن لە شاندێکی‌ ڕێکخراوی‌ لوتکە بۆ ئاوارەو پەنابەران، کە پێکهاتبوون لە بەرێزان بۆتان شارباژێڕی‌ بەرپرسی‌ پەیوەندییەکان‌و لوقمان دێوانەیی‌، ڕاویژکار لە رێکخراوو یەڵدا زەما هەنگ، پڕۆفیسۆر لە زانکۆی‌ ئەمریکی‌ و خۆبەخش لە ڕێکخراوەکە.

ئامانجی‌ سەردانەکە بریتبوو لە هەماهەنگی‌ لە پێناو کاری‌ هاوبەش بۆ خزمەتی‌ منداڵان بەشێوەیەکی‌ گشتی‌ و منداڵانی‌ ماڵەکانی‌ منداڵان، لە هەمان کاتدا کارکردن لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە بواری‌ پاراستنی‌ منداڵاندا بۆ خزمەتی‌ منداڵانی‌ ناوخۆی‌ کوردستان.

لەو دیدارەدا بەڕێز بەڕێوەبەرەی‌ گشتی‌ لە ڕوانگەی‌ یاساو ڕێنماییە بەرکارەکانەوە، بنەماو پڕەنسیپە گشتیەکانی‌ کاکردنی‌ لە بواری‌ پاراستنی‌ منداڵان بۆ ئامادەبووان خستەڕوو، هەروەک ئامادەیی‌ بەرێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ و سەرجەم دامەزراوەی‌ کۆمەڵایەتی‌ لە سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ پیشاندا بۆ هەماهەنگی‌ و کاری‌ پێکەوەی‌ لە پێناو پاراستنی‌ منداڵان و ڕەخساندنی‌ ژینگەیەکی‌ گونجاو بۆ ژیانی‌ منداڵان.


20/05/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.