ڕۆژی پێنجشەممە، ١٤ی ٥ی ٢٠٢٠، لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لیژنه‌ی تایبه‌ت به پرسی لامه‌ركه‌زی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به پرسی لامه‌ركه‌زی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی به‌ڕێوه‌برد.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌بووان باسیان له بایه‌خی لامه‌ركه‌زی كرد وه‌ك سیستمێكی پێشكه‌وتووی به‌ڕێوه‌بردن، هه‌روه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌بووان پێیان وابوو هەموارکردنی یاسا‌و ڕێنمایی‌و دەسەڵاتی بەڕێوەبەرە گشتیەکان و پارێزگا‌و قائیمقام‌و ئەنجومەنی پارێزگاکان بە ئاراستەی پشت بەستنی زیاتر بە سیستمی لامەرکەزییەت، دەتوانێت ئاستی بەرپرسیارێتی زیاتر بکات‌و باشتر توانا ماددی‌و مرۆیی پارێزگاکان بەگەڕبخات، هەروەها دەرفەتی کێبڕکێ بۆ خزمەتی زیاتری هاووڵاتیان باشتر دەڕەخسێنێت و ئاستی بەشداری هاووڵاتیان لە بریارو پلاندا زیاتر دەکات و بریارو پڕۆسەکانیش زیاتر خێر دەبن.
ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه ئەوەشیان بە قازانجی هەرێمی کوردستان زانی لە چوارچێوەی دەسەڵاتی پەرلەمانی‌و حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەهێزی دام‌و دەزگای چاودێریدا.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان به نووسراوێك ئه‌و بوار‌و ده‌سه‌ڵاتانه ده‌ستنیشان بكه‌ن كه ده‌بێته هۆی گه‌ڵاڵه‌كردنی پڕۆژه پێشنیارێك بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی ئه‌م خواسته بێت، تا ئه‌و كاته‌ی له‌ڕێگه‌ی هه‌مواری یاسا په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه پرسی لامه‌ركه‌زی زیاتر له په‌رله‌مانه‌وه به یاسا ده‌كرێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی به‌شداربوو و تیایدا بۆچوونی پێویستی له‌بواری كاری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌یه‌تی‌و كێشه‌و گرفته كارگێڕی‌و داراییه‌كان خسته‌ڕوو.