ماڵی نەوجەوانانی کوڕان، سەر بە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی پێویستی بە کارمەندی خۆبەخش هەیە بەم مەرجانەی خوارەوە، هەرکەس ئارەزوومەندە لە ماوەی (١٠)ڕۆژدا سیڤییەکەی بنێرێت بۆ ئەم ئیمەیلە(amar[email protected])، هەر بەڕێزێک مەرجەکانی تێدا نەبێت داواکارییەکەی فەرامۆش دەکرێت.
جۆی کارەکە:
١ـ چاودێرو پەروەردەکاری منداڵان لە (ماڵی نەوجەوانانی کوڕان) بە شێوەی (گرێبەست) بۆ ماوەی (یەک ساڵ).
٢ـ کارەکە لە سەعات (٦)ی ئێوارە بۆ (٨.٣٠)ی بەیانییە.
٣ـ بڕی پارەی مانگانەی (٣٠٠.٠٠٠ - سێ سەد هەزار دینار).
٤ـ لە هەفتەیەکدا سێ شەو دەوام بکات.
تێبینی: دەتوانن سود لەم ژمارەیە وەرگرن بۆ زانیاریی زیاتر(053,3232390) ڕۆژانە لە سەعات (٩)ی بەیانی بۆ (٢)ی پاشنیوەڕۆ.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی
١٦ی ٤ی ٢٠٢٠